بەشی وەرگێڕان میواندارى مامۆستایەکى زانکۆی سالێنتۆ – ئیتاڵیا دەکات
ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتى ٢٦ی شوباتى ٢٠٢٣، بەشی وەرگێڕان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بە ئامادەبوونی دکتۆر سیروان ئەمینزادە سەرۆکى بەشی وەرگێڕان، میوانداری پرۆفیسۆر دکتۆر “دەیڤید مارک کاتان” لە زانکۆی سالنتۆ – ئیتالیا کرد.
پرۆفیسۆر کاتان لە هۆڵی (١٠٥) کۆڕێکی زانستی لەسەر زانستەکانی وەرگێڕان و زمانەوانی پێشکەش بەفێرخوازان کرد و، تیایدا باسی لە گرنگی خوێندنی وەرگێڕان وەک بوارێکی زانستی و پیشەیی کرد، هەروەها باسى لە قۆناغەکانى وەرگێڕان و چۆنیەتی پێشکەشکردنى وەرگێڕانى ڕاستەوخۆ کرد.
لە کۆتایی کۆڕەکەدا مامۆستایان و فێرخوازان کۆمەڵێک پرسیاری پەیوەست بە وەرگێڕانیان کرد، کە پرۆفیسۆر کاتان بە شێوەیەکی زانستی و پیشەیی وەڵامی دایەوە.