بەشی پەروەردەی گشتی بەشداری لە خولێکى ڕاهێنانی نێودەوڵەتی دەکات
بۆ گەشەپێدانى توانا و لێهاتوویی لە بوارى بەکارهێنانى تۆڕى کۆمەڵایەتى، فێرخوازێکى بەشى پەروەردەى گشتى لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەشدارى خولێکى ڕاهێنانى نێودەوڵەتى دەکات.
لە ڕۆژانى (٩و١٠/٥/٢٠٢١) عبدول جەبار جەمال مستەفا فێرخوازى قۆناغى دووەمی بەشی پەروەردەی گشتى لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەشداری لە خولێکى ڕاهێنان کرد، کە تایبەت بوو بە گەشەپێدانی لێهاتوویی بۆ چۆنیەتى بەکارهێنانی سۆشیاڵ میدیا.
لەو خولەدا، کە لە لایەن ڕێکخراوی (SPARK) هۆڵەندی لە هۆڵى کۆبونەوەکانى هۆتێل شیراتۆن لە شارى هەولێر بەڕێوەچوو، بەشداربووان چەندین ڕاهێنانیان بەشێوەیەى تیۆری و پراکتیکی پێکرا بۆ چۆنیەتى بەکارهێنانی وێبسایتى تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان لە بوارى پەیوەندی کۆمەڵایەتی بەشێوەیەکى پڕۆفێشناڵ و سەرکەوتووانە، ڕاهێنانەکە زیاتر لایەنی بازرگانی و پیشەیی دەگرتەوە، کە پێى دەوترێت (22 and YOU).
ڕێکخراوی (SPARK) یەکێکە لە ڕێکخراوە ناحکومیەکان و، بارەگاى سەرەکى لە ئەمستەردامى (هۆڵەندا)یە و، چەندین لقی تری لە جیهان هەیە، بەهەمان شێوە لە هەرێمى کوردستانیش ئۆفیسى تایبەتى خۆى هەیە بۆ ماوەی سێ ساڵە لە ڕێگەى ئەو ئۆفیسەوە کار دەکەن بۆ هاندانی کار و خوێندنی باڵا لە ناوچەکە، بۆ ئەو مەبەستەش چەندین چالاکییان لە بواری ڕاهێنانی گەنجان لە هەرێم ئەنجامداوە، بەڕێوەچوونى ئەم خولەش هەر لە چوارچێوەى بەدیهێنانى ئەو ئامانجەى ڕێکخراوەکەدا دێ.