لە بەشى ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر پشانگەیەکى زانستى کرایەوە
بۆ پیشاندانى کار و پڕۆژە زانستیەکانى فێرخوازانى بەشى ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر لە زانکۆى جیهان-هەوڵیر پیشانگەیەکى زانستى کرایەوە.
ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (١٠/٥/٢٠٢١) بەئامادەبوونى مامۆستا عادل محەمەد حسێن سەرۆکى بەشى ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر و، ژمارەیەک لە مامۆستایانى بەش و فێرخوازان، پیشانگەیەکى زانستى فێرخوازان کرایەوە.
لەو پیشانگە زانستیەدا، بەرهەمى کار و توێژینەوە زانستیەکانى فێرخوازان لە بوارى ئەندازیارى و کۆمپیوتەر نمایش کرابوون، جێبەجێکردنى ئەو پڕۆژانە لە داهاتوودا بەتایبەت لە بوارى تەکنەلۆژیا خزمەتێکى باش بە کۆمەڵگە دەکات و، کارئاسانى تەواویان بۆ دەکات بۆ باشتر ڕاپەڕاندنى کاروبارەکان.
بەشى ئەندازیارى گەیاندن و کۆمپیوتەر لە زانکۆى جیهان-هەولێر ساڵانە بەشێوەیەکى زانستى و بەسەرپەرشتى مامۆستایانى بەش و بۆ دەرخستنى تواناى فێرخوازان چەندین بیرۆکە بەڕێگەى توێژینەوەى زانستى گەڵاڵە دەکات و، دواتریش لە پیشانگەیەکى زانستیدا پڕۆژە سەرکەوتووەکان نمایش دەکات.