فێرخوازانى بەشى نیوتریشن ژمارەیەک پۆستەرى زانستییان ئامادە کرد
لە هەفتەکانى کۆتایى کۆرسى دووەمى ساڵى خوێندنى (٢٠٢٠-٢٠٢١) ژمارەیەک لە فێرخوازانى بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس چەند پۆستەرێکى زانستى فێرکاریان ئامادە کرد.
لە چوارچێوەى چالاکیە زانستیەکانى بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆى جیهان-هەولێر و بەسەرپەشتى مامۆستا ڕەغد جومەرد ژمارەیەک لە فێرخوازانى قۆناغى چوارەم چەند پۆستەرێکى زانستى فێرکاریان ئامادە کرد، کە تایبەت بوون بە نیوتریشنى گونجاو بۆ ئەو کەسانەى نەخۆشى درێژخایانی وەک شەکرە، فشارى خوێن، نەخۆشیەکانى گورچیل و چەند نەخۆشیەکى دیکەیان هەیە.
پۆستەرەکانى سەرجەم ئەو زانیاریانەى لەخۆگرتبوو کە پەیوەستن بەخۆراکى تەندروست و گونجاو بۆ هەریەک لەو نەخۆشیانەى لەسەرەوە ئاماژەیان پێدرا، لەهەمانکاتدا باس لەو خۆراکانەش کرابوون، کە پێویستن بۆ هێشتنەوەى جەستەیەکى تەندروست و ڕێک.
لەلایەکى دیکەوە فێرخوازانى قۆناغى دووەمیش هاوبەشیان لە ئامادەکردنى ئەو چالاکیەدا کردبوو، بەنمایشکردنى زانیارییەکان لە ڕێگەى چەند سکرینێک کە لە بەش دانراون، چالاکیەکەیان دەوڵەمەنتر کرد.