بەشی پەروەردەی گشتی زنجیرەیەک چالاکیی ڕۆشنبیرى بەڕێوەبرد
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (6 ی نیسانی 2022) بەشی پەروەردەی گشتی لە زانکۆى جیهان-هەولێر چەندین چالاکی ڕوناکبیرى بۆ فێرخوازان ڕێکخست.
لەو چالاکیانەدا، کە بەسەرپەرشتى دکتۆر ئەحمەد عەبدالعون سەرۆکى بەشى پەروەردەى گشتى و مامۆستایانى بەش، لە کتێبخانەی ناوەندی زانکۆ بەڕێوەچوو، لەسەرەتادا فێرخوازان بەسەر گروپی جیاوازدا دابەشکران، پاشان فیرخوازان ئاشناى چۆنیەتی بەکارهێنانی ئیندێکسە ئەلکترۆنیەکان بۆ بەدەستهێنانی سەرچاوەکان و بەکارهێنانی ئینتەرنێت بۆ گەیشتن بەگۆڤارە زانستیە نێودەوڵەتییەکان و ئەو توێژینەوانە کران، کە لەلایەن زانکۆ پێشەنگەکان بڵاودەکرێنەوە.
لەبەشێکى دیکەى ئەو چالاکیەدا، فێرخوازان ئاشناى بەبەکارهێنانی سیستمی ئەلیکترۆنی بۆ وەرگرتنی کتێب لەڕێگەی ناسنامەی فێرخواز لەناو سیستمی وەرگرتنی ئەلکترۆنی کران، کە لە ڕیێیەوە دەتوانن چەندین پەروتوکی جیاواز دەست بخەن، ئەوەش یارمەتیدەرێکی باش دەبێت لە پرۆسەی خوێندندا.
بەشی پەروەردەی گشتی بەپەرۆشە ئەوەیە فێرخوازان باشترین ئەزموون وەرگرن لە بوارە جیاکانى زانست، ئەوەش لە ڕێگەى مامەڵەکردن لەگەڵ سەرچاوە بنەڕەتییەکانی خوێندن و فێربون لەپێناو باشتر خزمەتکردنی کۆمەڵگە.