فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ کۆمەک و هاوکارییەکانیان گەیاندە هەژار و لێقەوماوان
دواى ئەوەى لە چەند ڕۆژى ڕابردودا، بەسەرپەرشتى دکتۆر عەلى محمد حسین سەرۆکى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر، فێرخوازانى قۆناخى سێیەم چالاکیەکى خێرخوازیان ئەنجامدا و بەهۆیەوە کۆمەڵێک هاوکاریان کۆکردەوە، هاوکارییەکانیان گەیاندە هەژار و لێقەوماوان.
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٧/٤/٢٠٢٢) کۆمەڵێک لە فێرخوازان لە میانەى چالاکیەکەیاندا، کە بەهۆیەوە هاوکارى دارایان کۆکردەوە، ئینجا توانیان کۆمەڵێک سەبەتەى خۆراکى بۆ ئەو کەس و خێزانانە دابین بکەین، کە بۆ مانگى ڕەمەزان پێویستیان بەکۆمەک و یارمەتیە.
پاشان کۆمەک و هاوکارییەکان گەیندرایە کەمپى کەورگۆسک و بەسەر خەڵکى هەژار و لێقەوماو و ئاوارە و دەربەدەرى نیشتەجێى کەمپەکەدا دابەشکرا، بەوەش هەڵمەتەکە توانى ئەنجامى خۆى بەدى بهێنێ.