بەشی کارگێڕى کار وۆرکشۆپێکی هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای بازرگانی گشتی بەڕێوەبرد
لە ڕۆژانی 29-30ی تشرینی دووەمی 2021 بەشی کارگێڕى کار وۆرکشۆپێکی هاوبەشی لەگەڵ کۆمپانیای ئەلیوسرا بۆ خۆراکی و بازرگانی گشتی بەڕێوەبرد، وۆرکشۆپەکە بەئامادەبونی ژمارەیەکی زۆر لە مامۆستایان و فێرخوازانى زانکۆی جیهان هەولێر بە ناونیشانی (پیشەگەرى گەشەپێدانی کار) لە هۆڵى ئەکادیمیاى زانکۆ بەڕێوەچوو.
بەشی یەکەمی وۆرکشۆپەکە لەلایەن دکتۆر ڕشید حەتاحت بەڕێوەبەری گەشەپێدانی کۆمپانیای ئەلیوسرا بەناونیشانی “کاری بازرگانی و پیشەگەری” پێشکەشکرا، کە تێیدا ئاماژەی بەکێشەی کارامەیی لەعیراق و کاریگەریی لەسەر کۆمپانیاکان کرد، لەگەڵ ئاماژەکردن بەو هۆکارە سەرەکیانەى وا لە کۆمپانیاکان دەکات سوود لە کاری بازرگانییان وەربگرن، کە گرنگترینیان توانای کارکردنە لە هەلومەرجی نادیاردا، لەگەڵ ئامادەبوون بۆ ڕووبەڕووبونەوەى ئاڵنگارییەکان، ئەوە جگە لەگرنگی گەشەپێدانی بەرهەمەکان بەشێوەیەکى بەردەوام بۆ خۆگونجاندن لەگەڵ پێداویستیەکانی بەکاربەر و، توانای پاراستنی پێگەی سەرەکی کۆمپانیاکە.
بەشی دووەمى ڕۆژى یەکەمى وۆرکشۆپەکە لەلایەن دکتۆر ئارام حەنا مەسعودی بە ناونیشانی “بەڕێوەبردنی مەترسیەکانى بازرگانی” پێشکەشکرا، بۆ ئەوەش ئاماژەی بە گرنگترین مەترسییەکانی بەڕێوەبردن کرد، بەتایبەت ئەو مەترسیانەى ڕووبەڕووی ڕێکخراوەکان بۆتەوە لەوانە کارکردن لە هەلومەرجی نائاسایی وەک کارکردن لەکاتى بڵاوبونەوەى ڤایرۆسى کۆرۆنا، هاوکات باسى لە گرنگی تێگەیشتنی دروست بۆ چەمکی دڵنیایی لە کۆنترۆڵکردنی ئەو مەترسیانە کرد، کە ڕووبەڕووى ڕێکخراوەکان دەبێتەوە، لەوانە مەترسی تەکنیکی و ئینفۆرماتیک بۆ ڕێکخراوەکان و، ڕێنماییەکانی کارکردنى کرێکار و پاشکەوتى دارایی بەهۆی لاوازی ئاستی بەکارهێنانى تەکنەلۆجیا و کاریگەرى لەسەر بەرهەمەکان.
هەرچى بەشى سێیەمى وۆرکشۆپەکە بوو تەرخانکرا بۆ باسکردن لە (پلانى ستراتیجى) بۆ ئەوەش مامۆستاى یاریدەدەری مەناف باسل ڕەئوف ئاماژە بەگرنگی پلاندانانی ستراتیژی کرا بۆ پاراستنی سەرمایەوە دانانی چوارچێوەیەکی کاتی بۆ جێبەجێکردنی کار و بەڕێوەبردنی قەیران و باشترکردنی سەرچاوەکان و، یارمەتیدان بۆ بڕیاردان لە پێناو ڕووبەڕووبونەوەى مەترسییەکان و، بەدەستهێنانی سوودێکی ناوازە.
بەشی چوارەم و کۆتایی وۆرکشۆپەکە لەلایەن مامۆستای یاریدەدەر ئەزور مەهدی ساڵح بەڕێوەبەرى بەبازارکردن لە کۆمپانیای ئەلیوسرا بەناونیشانی “بەبازاریکردنى کارو بەرهەمى کۆمپانیاکان” پێشکەشکرا، لەو چوارچێوەیەدا ئاماژەى بەبەشەکانی بازاڕکردن لەکۆمپانیا پێشەنگەکان و ئەرک و کارەکانی بەشی بازاڕکردن لەسەر بنەمای ئەزموونی ساڵەکانى کارکردنى لە کۆمپانیاکان کرد، هەروەک جیاوازی لە نێوان بەبازاڕکردن و فرۆشتن و پێویستی بەبەرهەمەکانی بازاڕ وەک بەشێک لە کارى کۆمپانیاکان کرد.
وۆرکشۆپەکە بەگفتوگۆکردن و ڕاگۆڕینەوە لەسەر ناوەڕۆکى تەوەرەکان و دەوڵەمەندکردنى بابەتەکان کۆتایى پێهات.