
توێژینەوەیەکی زانستی کۆمپیوتەر لە بواری (IoT) بڵاوکرایەوە
توێژینەوەیەکی زانستی مامۆستایەک لە بەشی زانستی کۆمپیوتەری زانکۆی جیهان-هەولێر و هاوکارانی بە ناونیشانی (Smart Connected Digital Products and IoT Platform With the Digital Twin) بڵاوکرایەوە.
ئەم توێژینەوە، کە لەلایەن دکتۆر (محمد اویز احمد) وەک نووسەری یەکەم، و هاوکارانی ئەنجامدراوە، لە چوارچێوەى کتێبێک بە ناونیشانی (Research Advancements in Smart Technology, Optimization, and Renewable Energy) لە لایەن IG Global لە ساڵی ٢٠٢١ چاپ و بڵاوکرایەوە.
(Digital Twin) چەمێکێکە بۆ پێکەوەبەستنی دونیای فیزیکی و دیجیتاڵى بەمەبەستی شیکردنەوی داتای سیستمێک بەکاردێت. ئەم سیستمە لە بواری بەرهەمهێنان، کۆمپانیاکان لە یەکەم هەنگاوی پلاندانانیان تا بەرهەمهێنانی کاڵایەک، بەکارى دەهێنن. کۆمپانیا بازرگانیەکان بەهۆى ئەم سیستمەوە داتای وردیان بەردەست دەبێ بۆ پێشبینیکردن و بەرگرتن لەسەرهەڵدانى گرفتەکان، بەوەش کاراییان زیاتر دەبێت.
(IG Global) ناوەندێکی ئەکادیمی نێودەوڵەتی بەناوبانگە بۆ چاپکردن و بڵاوکردنی کتێب و گۆڤاری زانستی لە ئەمریکا. ئەم ناوەندە ئامانجی بڵاوکردنی توێژینەوەی نوێ و پێشکەوتووە بە مەبەستی دابینکردنی زانیاری بنەڕەتی پێویست بۆ زانایان و توێژەران. بۆ خوێندنەوەى دەقى توێژینەوەکە کلیک لەسەر ئەم بەستەری خوارەوە بکە: