پرۆگرامی نوێى فێربوون ئاڵنگارى و وانەکان
بۆ ئاشنابوون لەسەر دواین ئەو پێشکەوتنانەی لە بواری چۆنیەتى بەستنەوەی پرۆگرامەکانى خوێندن لە زانکۆ بەبازاری کار هەیە، (دكتۆر احمد عبد عون) سهرۆكی بهشی پهروهرده گشتی له زانكۆی جیهان-ههولێر بەشدارى کۆڕێکى فراوانى کرد.
ئەو کۆڕە، لەلایەن رێکخراوی نێودەوڵەتی دڵنیایی جۆرى و متمانەبەخشینى ئەکادیمی سەر بەنەتەوە یەکگرتووەکان “قیااس QEAAS “ ڕێکخرابوو، ناونیشانی کۆڕەکە بریتیبوو لە (پڕۆگرامى نوێى فێربوون و ئاڵنگارى و وانەکان)، کە له رێگهى بهرنامهى (Zoom) و بەبەشداری کردنی زیاتر لە (٢٨٠) پسپۆڕ و شارەزا له رۆژی شهممه رێكهوتی (٣/١/٢٠٢١) بەڕێوەچوو.
لە میانەى بەڕێوەچوونى کۆڕەکەدا، (پرۆفیسۆر دکتۆرە جمیلە مصطفی) لە زانکۆی قازان فیدراڵی لە روسیا بابەتێکى بەناونیشانى” داهێنان و تەکنەلۆژیا لە فێرکاری و پەیوەندییەکان” (iTEC) پێشکەشکرد و، کۆڕەکەش لەلایەن (پرۆفیسۆر دكتور ضياء الجميلي) لە زانکۆی ليڤەرپول جون مورس- نەتەوە یەکگرتووەکان بەرێوەدەبرا، هەروەک لەلایەن (پرۆفیسۆر الذكاء الاصطناعي) سەرۆکی کۆمەڵەی توێژینەوەی پراکتیکی – سەرۆکی کۆمەڵەی ئەندازیاری، رێکخستنی ئەلیکترۆنی بۆ کۆڕەکە کرابوو.
لە کۆڕەکە چەند قۆناغێکی پێشکەوتوویی خوێندنی زانکۆیی و چۆنیەتی پیشاندانی شێوازی نوێی خوێندنی زانکۆیی لە خۆگرتبوو، لە وانە (Education 0.5) کە پشت دەبەستێت بە بازاری کار و پێکەوەبەستنی خوێندن لە زانکۆ، بەتایبەت لەسەر ئاستی توێژینەوەکان و، چۆنیەتى سود لێوەرگرتنیان بۆ گەشەپێدانى کەرتی پیشەسازی لە وڵاتدا، بۆ ئەوەش جەخت لەسەر چۆنیەتی پەرەپێدانى لایەنى سەرخان و ژێرخانى زانکۆکان کرایەوە، بەتایبەت لە ڕاهێنان و فێربوونى فێرخوازان، بۆ ئەوەش باس ئەزمونى زانکۆی قازان فیدراڵی لەسەر (Education 0.5) کرا.