تیپى فێرخوازانى بەشى یاسا لە تیپى فێرخوازانى بەشى زمانى ئینگلیزییان بردەوە
لە درێژەى بەڕێوەچوونى خولى تۆپى پێ، کە لە نێوان فێرخوازانى بەشە زانستییەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر ڕێکخراوە، تیپى فێرخوازانى بەشى یاسا توانیان لە تیپى فێرخوازانى بەشى زمانى ئینگلیزییان ببەنەوە.
لەو چوارچێوەیەدا و، لە ڕێکەوتى (٩/٣/٢٠٢١) لە یاریگەى زانکۆى جیهان-هەولێر یارییەکى بەهێز لە نێوان تیپى فێرخوازانى بەشى یاسا و تیپى فێرخوازانى بەشى زمانى ئینگلیزی بەڕێوەچوو.
لەو یارییەدا، کە یاریزانانى هەردوو تیپ هێرشى بەهێزیان دەکردە سەر گوڵى یەکتر، بەڵام لە ئەنجامدا تیپى فێرخوازانى بەشى یاسا توانیان بەتۆمارکردنى (٣-٢) لە تیپى فێرخوازانى بەشى زمانى ئینگلیزی ببنەوە.