تیپى فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار سەرکەوتن بەسەر تیپى فێرخوازانى بەشى پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیبلۆماسى
لە یارییەکى دیکەى خولى تۆپى پێى نێوان تیپى فێرخوازانى بەشە جیاکانى زانکۆى جیهان-هەولێر، تیپى فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار سەرکەوتن بەسەر تیپى فێرخوازانى بەشى پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیبلۆماسى.
لەو یارییەدا، مە ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (٩/٣/٢٠٢١) لە یاریگەى زانکۆى جیهان بەڕێوەچوو، لە یارییەکەدا هەردوو تیپەکە بەتۆمارکردنى چوار گوڵ بۆ هەر لایەکیان یەکسان بوون.
بۆیە یەکلایکردنەوەى براوى یارییەکە پەنا برایە بەر لێدانى یەکلایکەرەوە، لە ئەنجامدا تیپى فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار توانیان یارییەکە لە بەرژەوەندى خۆیان یەکلاى بکەنەوە و بەسەر تیپى فێرخوازانى بەشى پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیبلۆماسى سەرکەون.