دوو فێرخوازى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشداربون لە تۆمارکردنى ناوى کوردستان لە کتێبى (گینس)
دوو فێرخوازى زانکۆى جیهان-هەولێر، وەک دوو شاخەوان بەشداریان لە گهورهترین چالاكی شاخهوانی لە کوردستان کرد و، بەهۆیەوە چالاکیەکە ژمارەی پێوانەیی جیهانیی تۆمار کرد و ناوی چووە “کتێبی گینس” بۆ ژمارە پێوانەیەکان.
لە چەند ڕۆژى ڕابردودا به بهشداری زیاتر له (1500) شاخهوان له سەرجەم شاخەوانانی گرووپەكان و، ئارەزوومەندان و وەرزشوانانى كوێستان و فێرخوازانى كۆلیژ و پەیمانگه وەرزشییەكان و بەشەکانى دیکە لە سەرتاسەری ههرێمی كوردستان، گهورهترین چالاكی شاخهوانی له چیای سهفین بەڕێوەچوو، لە زانکۆى جیهان-هەولێریش فێرخوازان (محمد مازن ومريم عامر) لە بەشى بایۆمیدیکاڵ بەشداریان کرد.
لەو بارەیەوە (محەمەد مازن و مریەم عامر) فێرخوازانى قۆناغى دووەمى بەشى بایۆمیدیکاڵ خۆشحاڵى خۆیان دەربڕى و ڕایانگەیاند: مایەى شانازییە کە وەک دوو فێرخوازى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشداریان لەو چالاکیەدا کرد و، رۆڵمان هەبوو لە تۆمارکردنی ناوی کوردستان لە کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان لە ڕێگەى چالاکى شاخەوانى، هیوادارین ئەم دەسکەوتە ببێتە هۆکارێک بۆ زیاتر ئاشناکردنی کوردستان بەجیهان.
ئەو چالاکى شاخەوانیە، کە لەلایەن فیدراسیۆنی شاخەوانی کوردستان و کۆمپانیای ڤیزیت کوردستان ڕێکخرابوو، زۆرترین شاخەوان لە یەك کات، یەك رێڕەوی شکاند، بەوەش چالاکیەکە بووە خاوەنی نازناوی هەڵگری ژمارەی پێوانەیی جیهانیی و، ناوی چووە “کتێبی گینس بۆ ژمارە پێوانەییەکان و، لهلایهن رێكخهرانی كتێبی گینس بۆ ژماره پێوانهییهكان، بڕوانامهی دانپێدانان بۆ تۆماركردنی ژمارهی پێوانهیی بۆ ئهو چالاكییه شاخهوانییه وهك زۆرترین شاخهوان له یهك كاتدا به یهك رێڕهو بهخشرا بە ئارین مەسرور.