فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر خولى فریاگوزاری سەرەتایی بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان بەڕێوەدەبەن
لە بەردەوامى کارە خۆبەخشیەکانیاندا، دوو فێرخوازى بەشى پەرستارى تەندروستى کۆمەڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر خولێکى فریاگوزارى سەرەتایی بۆ بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان-هەولێر بەڕێوەدەبەن.
لەو خولەدا، کە ئەفسەران و کارمەندان و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان- هەولێر بەشداریان تێدا کرد، لەلایەن (خەڵات على ) (عبدالرحمن شوعەيب) فێرخوازانى قۆناغى دووەمى بەشى پەرستارى تەندروستى کۆمەڵ بەڕێوەبرا.
لە خولەکەدا (خەڵات علی) باسی لە خوێن بەربوون و جۆرەکانی خوێن بەربوون و چۆنیەتی فریاگوزاری سەرەتایی کرد بۆ ئەوەی هەرکەسێک تووشی رووداوێکی لەم شێوەیە بوو ژیانی رزگار بکرێت، هەروەها لە بەشى دوەمى باسەکەیدا تیشکى خستەسەر چۆنیەتی ئەنجامدانی فریاگوزاری سەرەتایی بۆ ( هەڵگەرانەوەی زمان (زمان قوتدان)، سوتان و پەرکەم.
دواتر (عبدالرحمن شوعەیب) باسی لە وەستانی لێدانی دڵ و وەستانی هەناسە کرد، بۆ ئەوەش چۆنیەتى و شێوازەکانى ڕزگارکردنى ژیانى کەسێک بەڕێگەى فریاگوزارى سەرەتایی کرد، کاتێک دوچارى وەستانى دڵ یان هەناسە دەبێتەوە.
لە کۆتایدا، عقیدی پۆلیس ( سەفین طاهر محمدامین) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژی ئافرەتان و خێزان-هەولێر دەستخۆش و سوپاسی ئاراستەکردن و هیوای بەردەوامی بۆ خواستن.