
زانكۆی جیهان – هه‌ولێر ده‌بێته پێشه‌نگ و بۆ ساڵى دووەم لەسەر یەک زانکۆی جیهان-هەولێر لە ڕیزبەندی Web of Science (WoS) پله‌یه‌كی به‌رز به ده‌ست ده‌هێنێت بووە یەکەمی زانکۆ تایبەتەکان بۆ ماوه‌ی (5)ساڵ (2017-2022)
له مانگی (6) 2022 ده‌زگای InCites of WoS چه‌ند زانكۆیه‌كی نوێی له هه‌رێمی كوردستان و عیراق زیادكرد بۆ ڕاپۆرته‌كانی كه به شێوه‌ی خوله‌كی ده‌ری ده‌كات، کە تایبەتن بەسایتهیشنی توێژینه‌وه زانستیه‌كان كه له‌لایه‌ن ئه‌و ده‌زگایه‌وه له ماوه‌ی (5) ساڵ (2017-2022) ئەرشیفکراون.
راپۆرته‌كه پێشه‌نگ بوون ده‌دات به زانكۆی جیهان – هه‌ولێر كه توانى پلەى یەکەمی زانکۆ تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان بەدەست بهێنێ و، پله‌ی چواره‌م لەسەر ئاستى زانکۆ حکومی و تایبەتەکان له رێگەی به ده‌ستهێنانی (3811) سایته‌یشن كه پشتبه‌ستراو به WoS له گه‌ڵ (258) توێژینه‌وه‌ی بڵاوكراوه كه لە WoS پۆلێن كراوه, هه‌ر به پێی ئه‌م راپۆرته زانكۆكه‌مان توانیویه‌تی پێش زۆرێك له زانكۆ حكومییه گه‌وره‌كانی هه‌رێمی كوردستان بكه‌وێت، سه‌رباری ئه‌مانه‌ش (6) توێژینه‌وه‌ی زانستی له توێژینه‌وه‌كانی زانكۆكه‌مان توانیویانه رێژه‌ی (1%) له ئاستی هه‌موو توێژینه‌وه‌كان به ده‌ست بهێنن له (27) بواری زانستی باوه‌رپێكراودا، هه‌روه‌ها (3) توێژینه‌وه‌ی گه‌رم Hot papers (0.1%) .
ئه‌م ژمارانه ده‌رخه‌ری پشتیوانى سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێره بۆ ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى ئاستەبەرز و کاریگەر بۆ خزمەتکردن بە کۆمەڵگە.