بەبۆنەى پێشەنگبوونى زانکۆى جیهان-هەولێر، سەرۆکی زانکۆ پیرۆزبایی لە مامۆستایان و توێژەران دەکات
بەڕێزان مامۆستایانى ئازیز….
فێرخوازانى خۆشەویست….
وەک دەزانین زانکۆکەمان بەهەوڵ و هیمەتى مامۆستایان و توێژەرانى ئازیزمان توانى لە نوێترین ڕیزبەندی سایتەیشن لە وێب ساینس (WoS) پلەى یەکەمی زانکۆ تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان و، پلەى چوارەمى زانکۆ حکومی و تایبەتەکانی هەرێمی کوردستان بەدەست بھێنێت بۆ ساڵی دووەم لە سەر یەک .
لەم بۆنەیەدا، سەربارى پیرۆزبایکردنمان لە ئەندامانی ئەنجوومەنی زانکۆ و سەرجەم مامۆستایان و فێرخوازانى زانکۆکەمان، سوپاس و پێزانینى سەرۆکایەتى زانکۆکەمان ئاراستەى یەکەیەکەى مامۆستایان و توێژەران لە زانکۆى جیهان-هەولێر دەکەین، لەهەمانکاتدا پشتیوانى سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێرتان بۆ دوپات دەکەمەوە بۆ ئەنجامدانى توێژینەوەى زانستى ئاستەبەرز و کاریگەر بۆ خزمەتکردن بە کۆمەڵگە و چارەسەرکردنى ئەو گرفتانەى ڕووبەڕووى سێکتەرە جیاکان دەبێتەوە.
دووبارە پیرۆزە
پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ
سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر
2022/6/6