بەمیواندارى زانکۆى جیهان، کۆبونەوەی دەستەی کارگێری یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان بەڕێوەچوو
بۆ تاوتوێکردنى چەند بابەتێکى هەنوکەیی تایبەت بەوەبەرهێنان، بە میواندارى بەمیواندارى دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگر سەرۆکى دەستەى ئەمینداریەتى زانکۆکانى جیهان، کۆبونەوەى ژمارە(٤)ى ساڵى (٢٠٢٢) دەستەی کارگێری یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان لە زانکۆى جیهان بەڕێوەچوو.
لەو کۆبونەوەیەدا، کە ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (6/6/2022) بەئامادەبوونى سەرۆکی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان و جگێرى سەرۆک و، ئەندامانى دەستەی کارگێری یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان ئامادەیبوون، لەسەرەتادا دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگر (ئەندامی دەستەی کارگێڕی بالاى یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان) بەخێرهاتنی وەبەرهێنەرانی کرد بۆ زانکۆى جیهان، هیواشى خواست کۆبونەوەیەکى بەرهەمدار بێ بۆ لایەنى وەبەرهێنان لە کوردستان.
پاشان بەرنامەى کارى کۆبونەوەکە دەستپێکرد، بۆ ئەو مەبەستەش کۆبونەوەکە لەسەرەتادا تاوتوێى (ڕەشنووسی یاسای گەشت و گوزار)ى کرد، بۆ ئەو مەبەستەش لەلایەن بەشداربوانەوە چەند پێشنیازێک بۆ دەوڵەمەندکردنى پڕۆژەکە گەڵاڵە کرا.
لە بەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا، ئەندامانى دەستەی کارگێری یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان گفتوگۆیان لەبارەى پڕۆژەی دروستکردنی 20.000 یەکەی نیشتەجێبوون بۆ کەمدەرامەت و کرێچی کرد، کە بڕیار وایە لەلایەن حکومەتى هەرێمى کوردستانەوە جێبەجێ بکرێ، لە بەشى کۆتایی کۆبونەوەکەشدا (کۆڕبەندی نیشتەجێبوون و خانووبەرە) خرایە بەرباس و گفتوگۆ، کە تایبەت بوو ( پێشاندانی کارە جوانەکانی وەبەرهێنەران، دیاریکردنى کەم و کورتیەکان، پەشداریپێکردنی یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان لە گشت لێژنەکانی تایبەت بە کاری وەبەرهێنان لە ئاستی وەزارەت و بەڕێوەبەرە گشتییەکانی و پارێزگاکان).
لە کۆتایی کۆبونەوەکەدا، دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگر کتێب و نوسراوەکانی خۆی پێشکەش بە سەرۆک و جێگر و ئەندامانى دەستەی کارگێری یەکێتی وەبەرهێنەرانی کوردستان و ئامادەبووان کرد، کە لە چەندین کتێبی بە سوود پێکهاتبوو، لەگەڵ کۆتا بەرهەمیان کە لە چەند ڕۆژی ڕابروودا خرایە بەر دەستی خوێنەران بەناونیشانی (دکتۆر نەوزاد: لەناو زانکۆی جیهان بمنێژن)، کە تێیدا باس لە کارو چالاکی و ژیاننامە و فەلسەفەکانی بەڕێزیان دەکات .