لیژنەی ئامادەکاری بۆ سێیەمین کۆنفرانسی زانستى نێودەوڵەتی پەروەردە و ئاداب و میدیا کۆبوونەوەی خولیی خۆی ئەنجامدا
لە چوارچێوەى ئامادەکارییەکان بۆ بەستنى سێیەمین کۆنفرانسى زانستى نێودەوڵەتى پەروەردە و ئاداب و ڕاگەیاندن، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى ٨/٦/٢٠٢٢ لە بینای سەرۆکایەتی زانکۆ، بە سەرپەرشتى پرۆفیسۆری یاریدەدەر دکتۆرە مەیسون ئەلحەیدەری، یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری زانستی، پێنجەمین کۆبوونەوەی خولیی لیژنەی ئامادەکاری بۆ سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی پەروەردە و هونەر بەڕێوەچوو ، کە بریارە لە ساڵی نوێی خوێندنی 2022-2023 لە زانکۆی چیهان – هەولێر بەڕێوەبچێت.
لە کۆبوونەوەکەدا، کە بە ئامادەبونی دکتۆر ئەحمەد عەبدول عەون سەرۆکی بەشی پەروەردەی گشتی، دکتۆر ژیان جەمال سەرۆکی بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان، دکتۆر سیروان ئەمین زادە سەرۆکی بەشی وەرگێڕان، دکتۆر ئامانج عەلی سەرۆکی بەشی ڕاگەیاندن و، مامۆستاى یاریدەدەر پۆڵا تەحسین سەرۆکی بەشی ئینگلیزی بەڕێوە چوو، هەنگاو و ئامادەکارییەکانى کۆنگرەکە تاوتوێکران.
لە بەشێکى دیکەى کۆبوونەوەکەدا باس لە چەند تەوەرێکی گرنگ كرا بەتایبەت ئامادەکردن و نوسینى پرۆشەری کۆنفرانسەکە، جێگیرکردنی تەوەرەکانی کۆتایی کۆنفرانسەکە و ئامادەکارییەکان بۆ وەرگرتنی توێژینەوەکان، لەهەمانکاتدا وادەی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسەکە و، ڕێکارە کارگێڕییەکان بۆ ئاسانکاری بۆ کارەکانی لیژنەکانی پشتیوانی چەند تەوەرێکى دیکەى کۆبونەوەکە بوون و بیروڕاى جیاوازیان لەبارەوە ئاڵوگۆڕا کرا و دواتریش بڕیارى پێویستیان لەبارەوە درا.