زانکۆى جیهان-هەولێر لە ڕیزبەندى (World Scientist and University Ranking-AD Scientific Index) بووە یەکەمى زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق
لە نوێترین ڕیزبەندی زانکۆکانی جیهان، کە لەلایەن وێبسایتى (World Scientist and University Ranking-AD Scientific Index) بۆ ساڵی (٢٠٢٣) لە سەر ئاستی جیهان بڵاوکراوەتەوە، زانکۆی جیهان-هەولێر ڕیزبەندى یەکەمى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و عێراقى گرتووە.
لەسەر ئاستى جیهانیش لە ڕیزبەندى (١٩٣٦) هاتووە، ئەوەش دەسکەوتێکى زانستى گرنگە بۆ فێرخوازان و مامۆستایانى زانکۆکەمان، کە بەردەوام پێگەیەکى دیارى لە ڕیزبەندییە جیهانى و ناخوییەکان هەیە.
لە هەمان کاتدا وێبسایتەکە ڕیزبەندى بۆ باشترین زانایانى زانکۆکانیش کردوە، بەهەمان شێوە پڕۆفیسۆر دکتۆر سەید محمد سەجادی پسپۆڕى کیمیا و مامۆستا لە بەشى نيوتريشن و دايەتێتکس وەک باشترین زانای عێراق و هەرێمى کوردستان لە پلەى یەکەم لەسەر ئاستى هەموو پسپۆڕییەکان دیاریکراوە.