سەرۆکى دەستەى ئەمینداریەتى زانکۆکانى جیهان سوپاس و پێزانینى پێشکەش بەوەزیرى پەروەردە و خوێندنى باڵاى لوبنانى دەکات
دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگر سەرۆکى دەستەى ئەمینداریەتى زانکۆکانى جیهان، سوپاس و پێزانینى تایبەتى پێشکەش بەدکتۆر عەباس ئەلحەلبى وەزیرى پەروەردە و خوێندنى باڵاى لوبنانى کرد.
لە چەند ڕۆژى ڕابردودا، بەبەشدارى ژمارەیەکى زۆر لە سەرۆکى زانکۆکان و سەرکردەى ئەکادیمى (36) سی و شەشەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی سەرکردایەتی کارگێڕی لە دامەزراوەکانی خوێندنی باڵا و زانکۆکان لە شاری ئەستەنبوڵی تورکیا بەڕێوەچوو، لە ماوەى بەڕێوەچوونى کۆنفرانسەکەدا لە ڕێگەى خستنەڕووى چەند توێژینەوەیەکى زانستى گفتوگۆ لەبارەى میکانزمە نوێیەکانى سەرکردایەتى کارگێڕى لە دامەزراوەکانى خوێندنى باڵا کرا.
لە پەراوێزى کۆنفرانسەکەشدا، دکتۆر نەوزاد یەحیا باجگر سەرۆکى دەستەى ئەمینداریەتى زانکۆکانى جیهان، سوپاس و پێزانین تایبەتى پێشکەشى دکتۆر عەباس ئەلحەلبى وەزیرى پەروەردە و خوێندنى باڵاى لوبنانى کرد، لەهەمانکاتدا دکتۆر عەباس ئەلحەلبى سوپاسى سەرۆکى دەستەى ئەمینداریەتى زانکۆکانى جیهانى کرد و، هیواى خواست کۆنفرانسەکە بتوانێ لە بەدیهێنانى ئامانجەکانیدا سەرکەوتوو بێت.