زانکۆى جیهان-هەولێر یاداشتنامەیەکى لێکتێگەیشتنی لەگەڵ زانکۆى یەمەنى ئوردنى ئیمزا کرد
لە بەردەوامى فراوانکردنى بازنەى پەیوەندییە زانستى و ئەکادیمیە زانستیەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر لەگەڵ زانکۆ و دامەزراوە زانستى و ئەکادیمیەکانى ناوخۆیی و هەرێمایەتى و جیهانى، یاداشتنامەیەکى لێکتێگەیشتنی لەگەڵ زانکۆى یەمەنى ئوردنى ئیمزا کرد.
ڕۆژى سێ شەممە ڕێکەوتى (١١/٤/٢٠٢٣) پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر یاداشتنامەیەکى لێکتێگەیشتنی لەگەڵ پڕۆفیسۆر دکتۆر قەیس عەبدوڵلا نەعیم ئیمزا کرد، کە تایبەتە بەچۆنیەتى پەرەپێدانى هەماهەنگى و هاوکارى زانستى نێوان هەردوو زانکۆکە.
وەک لە یاداشتنامەکەدا هاتووە؛ هەردولا هەماهەنگ یەکترى دەکەن بۆ ئاڵوگۆڕى ستافی ئەکادیمی و، ئەنجامدانی توێژینەوەی هاوبەش و، بەشداری ستافی ئەکادیمی لە لێژنەکانی هەڵسەنگدانى نامەى ماستەر و تێزی فێرخوازانى خوێندنى باڵا/ (ماستەر و دکتۆرا).
هاوکات هەر لە یاداشتنامەکەدا جەخت لە ئاڵوگۆڕی ئەزموون و ئەنجامدانى وۆرک شۆپ و کۆبوونەوەی ڕاهێنان سەبارەت بە پرۆسەی بۆلۆنیا سیستم (ECTS) کراوەتەوە. جگە لە بەشداریکردنى توێژەران و مامۆستایانى هەردوولا لە کۆنفرانسی زانستی و سیمپۆزیۆمى زانکۆکانیان، ئەوە جگە لە ڕێکخستنى گەشتى زانستى و کەلتورى بۆ فێرخوازانى هەردوو زانکۆکە.
دواى ئیمزاکردنى یاداشتنامەیەکى لێکتێگەیشتنەکە؛ پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر پیرۆزبایی ئیمزاکردنى یاداشتنامەیەکى لێکتێگەیشتنەکە کرد و، هیواى خواست یاداشتنامەکە ببێتە هۆکارێک بۆ کردنەوەى دەروزایەکى نوێى زانستى بۆ هەردوو زانکۆ و ،ئەوەش بەسوود وەرگرتن لە ئەزمونى یەکتر.