فێرخوازانى پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ بەردەوامن لە کاری خۆبەخشی
لەبەردەوامى کار و چالاکیە خۆبەخشى و خێرخوازییەکانى فێرخوازانى بەشی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر و، بە درووشمی (بەخشەر چاکەکارە) فێرخوازان سەبەتەی خۆراک بەسەرە ماڵە هەژار نشینەکان دابەشدەکەن.
لەو چوارچێوەیەدا؛ خەڵات على کە فێرخوازی قۆناغى دووەمى بەشی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ کۆمەڵە لە زانکۆى جیهان-هەولێر، وەک کارێکى خۆبەخشى سەبەتەی خۆراکى بۆ ماڵە هەژار و نەدارەکان دابینکرد، بۆ ئەو مەبەستەش لەماوەی هەفتەى ڕابردودا توانی (٢٥) خێزان لە هەولێر و (٢٠) خێزان لە دهۆک و، (٣٠) خێزانى دیکەى هەژار سلێمانی بەسەر بکاتەوە و سەبەى خۆراکى بەسەردا دابەشکردن .
ئەو فێرخوازەى زانکۆى جیهان-هەولێر لە کاتى دابەشکردنى کۆمەک و هاوکارییەکان وتى: ئامانجمە لە مانگى پیرۆزى ڕەمەزان دەستى کۆمەک و هاوکارى بگەێنینە زۆربەى خێزانە هەژار و کەمدرامەتەکانى کوردستان، بۆ ئەوەى بتوانین سفرەکانیان ئاوەدان بکەینەوە و، بۆ ساتێک خەندە و خۆشى بخەینە سەر لێوانیان و پێکەوە کاتێکى خێزانى خۆش بەسەر بەرن. ئاشکراشیکرد؛ جگە لە دابەشکردنى سەبەتەى خۆراک بۆ هەر خێزانێک بڕێک پارەی زەکاتیشمان بەسەردا دابەشکردن بۆ ئەوەى بتوانن جلوبەرگ و پێداویستی جەژن بۆ جگەر گۆشەکانیان و خێزانەکانیان دابین بکەن.