
لە بەشی پەرستاری تەندروستی کۆمەڵ؛ کۆتایی بە یەکەمین خولى بەهێزکردنی لێهاتووییە سەرینیەکان بۆ فێرخوازانى بەشی مامانی لە پەیمانگەی پزیشکیی هەولێر هات
- Posted by University Press
- Date تشرینی دووەم 12, 2026
لە ڕۆژانی دووە شەممە و سێشەممە و، چوارشەممە ڕێککەوتی -910 و، 11/11/2026، بەشی پەرستاریی تەندروستیی کۆمەڵ لە زانکۆی جیهان-هەولێر خولى «بەهێزکردنی لێهاتووییە سەرینەیییەکان بۆ فێرخوازانی قۆناغی دووەمی بەشی مامانی لە پەیمانگەی پزیشکیی هەولێر» لە تاقیگەی دایکایەتیی سەربە زانکۆ بەڕێوە برد.
دانیشتنە ڕاهێنانییەکان زنجیرەیەک ڕوونکردنەوەی تیۆری، نمایشی کرداری و، تاوتوێکردنی کارلێککارانەی لەخۆ گرتبوو کە باسیان لە کۆمەڵێک ڕێکاری پەرستاری و، لێهاتووییە بنەڕەتییەکانی پەیوەست بە چاودێریی دایکایەتی و، منداڵبوون کرا.
چالاکییەکانی ڕۆژی دووەم:
لە ڕۆژی دووەمى خولەکەدا، یاریدەدەری تاقیگە باران جمعە نمایشی کرداریی دەربارەی قەستەرەی میزڵدان، کۆکردنەوەی نموونەکان و، شۆردنی میزڵدان پێشکەش کرد، کە تێیدا هەنگاوە پەیڕەوکراوەکانی هەر ڕێکارێکی ڕوون کردەوە، لەوانە ئامادەکردنی ئامێر و، پێداویستییەکان، تەکنیکە سەرینەیییە دروستەکان و، ڕێکارەکانی خۆپاراستن لە هەوکردن.
لە دانیشتنی دواتردا، یاریدەدەری تاقیگە کەوثەر شهاب ڕوونکردنەوەی دەربارەی قۆناغەکانی ژانی منداڵبوون پێشکەش کرد، لەگەڵ نمایشێکی کرداری کە چۆنیەتیی ئەنجامدانی منداڵبوونی سروشتی نیشان دەدا. نمایشەکە ڕیزبەندیی قۆناغەکانی منداڵبوون، ڕێکارە بنەڕەتییە پەیڕەوکراوەکان لە کاتی پرۆسەی منداڵبووندا، و ڕۆڵ و، بەرپرسیارێتییەکانی کادیرانی تەندروستیی لە ماوەی ژان و، منداڵبووندا گرتەوە.
چالاکییەکانی ڕۆژی سێیەم:
لە ڕۆژی سێیەم و، کۆتاییدا، یاریدەدەری تاقیگە کەوثەر شهاب ڕوونکردنەوەیەکی تیۆریی گشتگیر و، نمایشێکی کرداریی دەربارەی بڕینی نێوانە (Episiotomy) و، چاودێریکردنی دوای ڕێکارەکە پێشکەش کرد. دانیشتنەکە ڕوونکردنەوەی هۆکارەکانی ئەنجامدانی بڕینی نێوانە و، جۆرەکانی، تەکنیکە پەیڕەوکراوەکان بۆ جێبەجێکردنی، هەڵسەنگاندنی برینەکە و، چاودێریکردنی دوای ڕێکارەکە، ڕێکارەکانی خۆپاراستن لە هەوکردن، سەرەڕای بەرپرسیارێتییە بنەڕەتییەکانی مامانەکان لە پێشکەشکردنی چاودێرییەکی ئاسایشدار بۆ دایک لەخۆ گرتبوو.
دانیشتنە ڕاهێنانییەکان بەشداریی چالاکانەی فێرخوازانی لە ڕێگەی تاوتوێکردن، پرسیارکردن و، بەدواداچوونی نمایشە کردارییەکانەوە بەخۆیەوە بینی، کە بەشدار بوو لە بەهێزکردنی تێگەیشتنیان بۆ ڕێکارە سەرینەیییە نمایشکراوەکان.
کۆتاییهاتنی خولەکە:
لە کۆتایی خولەکەدا، کە لە ڕۆژی چوارشەممە ڕێککەوتی 11/11/2026 بەڕێوەچوو، فێرخوازان ڕەزامەندیی خۆیان لەسەر ئاستی ڕاهێنانەکە دەربڕی و، جەختیان لەسەر گرنگیی دانیشتنە کردارییەکان لە پەرەپێدانی لێهاتووییە سەرینەیییەکانیاندا کردەوە. هەروەها خواستی خۆیان نیشان دا بۆ ڕێکخستنی دەرفەتی ڕاهێنانی زیاتر و، بەرنامەی پسپۆڕی لە گەشەپێدانی لێهاتووییە سەرینەیییەکاندا، بە شێوازێک کە بەشدار بێت لە بەهێزکردنی زانیاری، بڕوابەخۆبوون و، لێهاتوویی پیشەیییان لە بواری مامانیدا.



