زانکۆی جیهان-هەولێر بەدوو یاریزان بەشداری لە پاڵەوانێتی نێودەوڵەتی شەترەنجی زانکۆکانی کوردستان دەکات
زانکۆی جیهان-هەولێر لە چوارچێوەى بەڕێوەچونى پاڵەوانیتى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، بە دوو یاریزان بەشداری لە پاڵەوانێتی شەترەنجی نێودەوڵەتی بۆ زانکۆکانی کوردستان کرد.
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (16/8/2023) لە یانەی شەترەنجی خانزاد پاڵەوانیتیەکە بەبەشدارى (٢٢) یاریزان لە (١٢) زانکۆى هەرێمى کوردستان دەستپێکرد، لە میانەى بەڕێوەچونى پاڵەوانیەتیەکەدا، کە بۆ ماوەی دوو ڕۆژ بەردەوام بوو، هەریەک لە مامۆستاى یاریدەدەر (عادل حسێن محمد) سەرۆکی بەشی ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك و، مامۆستاى یاریدەدەری (توانا تەحسین سلێمان) مامۆستا لە بەشی کارگێڕی گشتی بە نوێنەرایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر بەشداریان کرد.
پاڵەوانیتیەکە بە پشت بەستن بە سیستمی سویسری بە پێنج جەولە بەڕێوەچوو، کە تیایدا هەردوو یاریزان لە کۆى پێنج خاڵ توانیان سێ خاڵ بەدەست بهێنن، بەو هۆیەشەوە یاریزان ( توانا تەحسین سلێمان ) توانى پلەی شەشەم و، یاریزان ( عادل حسێن محمد ) پلەی هەشتەمی لە نێوان (22) یاریزان لە زانکۆ حکومى و تایبەتەکان بەدەست بهێنن.