زانکۆى جیهان-هەولێر لە پێشبڕکێیى مەلەوانێى نێوان زانکۆکان؛ پێشەنگى زانکۆ حکومى و تایبەتەکانە
لە چوارچێوەى بەڕێوەچونى پاڵەوانێتى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان و، لە پێشبڕکێى مەلەوانێ، زانکۆى جیهان-هەولێر بە پلەى سێیەم توانى ببێتە پێشەنگى زانکۆ حکومى و تایبەتەکانى پاڵەوانیەتیەکە.
ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (16/8/2023) لە مەولەوانگەى داخراوى کۆلێژى پەروەردەى جەستەى و زانستە وەرزشیەکانى زانکۆى سەڵاحەددین/هەولێر؛ لە چوارچێوەى پاڵەوانێتى زانکۆکانى هەرێمى کوردستان، پێشبڕکێى مەلەوانى بۆ پیاوان بەڕێوەچوو.
لە زانکۆى جیهان-هەولێر مامۆستاى یاریدەدەر (دانا عبد الباقي محمد) مامۆستا لە بەشى پەروەردەى جەستەى و زانستە وەرزشیەکان بەشداریکرد، لە ئەنجامدا توانى پلەى سێیەمى پێشبڕکێیەکە بەدەست بهێنێت، لەو پێشبڕکێیەدا کە لە نێوان مامۆستایانى زانکۆ بەڕێوەچوو، بە کێبڕکێیەکی بەهێز و ڕوحێکى بەرزى وەرزشی ئەنجامدرا، پێشبڕکێیەکەش بووە مایەى خۆشحاڵى ئامادەبوان.