فێرخوازانى بایۆمیدیکاڵ سەنتەرێکى جوانکارى بەسەردەکەنەوە
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتى (30/11/2022)، سەنتەری جوانکاری شاین لە شارى هەولێر بووە یەکێک لەو شوێنانەی کە فێرخوازانى بەشى بایۆمیدکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەسەریان کردوە و ئاشناى چۆنیەتى کارکردن لە سەنتەرەکانى جوانکارى بوون.
لە میانەى ئەو سەردانەدا، کە بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر محمد محمد حسێن و خاتوو زینە مەحمود بەڕێوەچوو، فێرخوازانى قۆناغی سێیەم لەلایەن هێڤار محمد بەڕێوەبەری جوانکاری شاین بە گەرمی پێشوازییان لێکرا، دواتر فێرخوازان بەهاوڕێیەتى بەڕێوەبەرى سەنتەرەکە، سەرجەم بەسەکانى سەنتەرى (شاین)یان بەسەرکردەوە، لە میانەى بەسەرکردنەوەى بەشەکاندا هێڤار محمد بەوردى باسى لە چۆنیەتی کارکردنی ئەم سەنتەرە کرد، بەتایبەت ئەو خزمەتگوزاریە جیاوازانەى پێشکەشى دەکەن، ئاماژەى بەوەشدا لە سەنتەرەکەیان نوێترین شێواز و تەکنیکەکان کارکردن بەکاردەهێنن، بەتایبەت پرۆسەی پاککردنەوەی دەموچاو بە بەکارهێنانی تەکنیکی (HydraFacial).
لە بەشێکى دیکەى سەردانەکەیاندا، بەڕێوەبەرى سەنتەرەکە ڕوونکردنەوەی وردى لەسەر کۆمەڵێک بەرهەمی چاودێری پێست و نینۆک پێشکەش بە فێرخوازان کرد، لەهەمانکاتدا فێرخوازانى ئاشناى نوێترین تەکنەلۆژیای بەکارهێنراو لە سەنتەرەکەدا کرد، کە بریتین لە تەکنەلۆژیا سەرەکییەکان لەیزەری کاندێلا و کوتێرا (Candela ) و(Cutera) بۆ لابردنی مووی جەستە.
سەردانەکەى فێرخوازان بووە دەرفەتێک بۆ ئاشنابوون بەکارکردن لە سەنتەرەکانى جوانکارى و، چۆنیەتى پێشکەشکردنى جۆرەکانی خزمەتگوزاری و، لەگەڵ ئەو کەلوپەل و پێداویستیە پزیشکانەى کە بۆ بەڕێوەبردنى سەنتەرى هاوشێوە پێویستن.