فێرخوازانى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەگەشتێکى زانستى تاقیگەیەکى پزیشکى بەسەر دەکەنەوە
لە بەردەوامى چالاکیەکانى سەرۆکایەتى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتى (25ی ئەیلولی 2023)، فێرخوازانى قۆناغی سێیەمی بەشی بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان – هەولێر، بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر محمد محمد حسێن بەگەشتێکى زانستى تاقیگەى پزیشکى (نانۆ)یان لە شارى هەولێر بەسەرکردەوە و بەشداریان لە وانەیەکى پراکتیکیشدا کرد.
سەرەتا فێرخوازان لەلایەن حەیدەر سەعید بەڕێوەبەری تاقیگەى نانۆ بەگەرمی پێشوازییان لێکرا، پاشان کورتەیەکى لە بارەى تاقیگەکەیان و ئەو پشکنیانەى کە بۆ نەخۆش ئەنجامى دەدەن پێشکەش بە فێرخوازان کرد.
لە بەشێکى دیکەى گەشتە زانستیەکەیاندا فێرخوازان بەشەکانى تاقیگەکەیان بەسەرکردەوە و، لە نزیکەوە ئاشناى ئامێرە و کەرەستە پزیشکیەکانى تاقیگەکە کران، هەروەک ڕاهێنانیان لەسەر نوێترین ئامێرەکانى تاقیگەکە کرد بۆ پشکنینى نەخۆشیە جۆراوجۆرەکان بەتایبەت ئەوانەى پەیوەست بوون بە بایۆمیدیکاڵ، گەشتە زانستیەکە بووە دەرفەتێکى گرنگ بۆ ئاشناکردنى فێرخوازان بە چۆنیەتی بەکارهێنانی ئامێرە پزیشکیەکان بەتایبەت ، ئامێری (Cobas C111) بۆ تاقیکردنەوەی بایۆکیمیا، ئامێری (Cobas E411) کە لە تاقیکردنەوەکانی هۆرمۆن و ڤایرۆس و ڤیتامینەکاندا بەکاردەهێنرێت، لەگەڵ ئامێری (Spectrophotometer) بۆ پشکنینی پێکهاتە کانزاییەکانی ناو خوێن و، ئامێرێکی (LensHook).