فێرخوازانى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان – هەولێر وانە پراکتیکیەکانى لە سەنتەرە پزیشکیەکان دەستپێکرد
لەگەڵ دەستپێکردنى ساڵى نوێى خوێندنى (٢٠٢٣-٢٠٢٤) سەرۆکایەتى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەرنامەیەکى چڕى داڕشتوە بۆ ئاشناکردنى فێرخوازان بەژینگەى کارکردن و ڕاهێنانى فێرخوازان بە بابەتە جۆراوجۆرەکان.
لەو چوارچێوەیەدا، ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (٢٤/٩/٢٠٢٣) فێرخوازانى قۆناغى سێیەمى بەشى بایۆمیدیکاڵ لەلایەن دکتۆر نبراس عەبدولکەریم وانەیەکى پراکتیکیان لە سەنتەرى پزیشکى شادى لە شارى هەولێر وەرگرت، وانەکە تایبەت بوو بە (مایکۆلۆژیای پزیشکی).
فێرخوازان و مامۆستایان دواى ئەوەى لەلایەن دکتۆر دیندار شەریف بەڕێوەبەری سەنتەرى شادى پێشوازیان لێکرا و، چەندین زانیارى پێویستیان لەبارەى سەنتەرەکەیان و چۆنیەتى کارکردن و مامەڵەکردن لەگەڵ نەخۆش پێشکەش بە فێرخوازان کرا، پاشان فێرخوازان ئاشنای نوێترین پشکنینی تاقیگەیی (مایکۆلۆژیای پزیشکی) لە سەنتەرەکە کران، بۆ ئەوەش لەلایەن سەرپەرشتیارى سەنتەرەکە و مامۆستای بابەت بەشێوەیەکى پراکتیکى ڕاهێنانیان بەفێرخوازان کرد بەتایبەت لە بارەى وردەکارى چۆنیەتى نموونە وەرگرتن و گواستنەوە و پرۆسێسکردنی نمونە و نیشاندانی چۆنیەتی ئەنجامدانی هەر تاقیکردنەوەیەک و پیشاندانى دەرئەنجامەکان.