فێرخوازانى بەشى مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی بەشدارى لە خولێکى ڕاهێنان دەکەن
سەرۆکایەتى بەشى مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی لە زانکۆى جیهان-هەولێر خولێکى ڕاهێنانى بۆ فێرخوازانى قۆناغى چوارەم کردەوە.
ڕۆژى یەکشەممە ڕێکەوتى (١٢/١٢/٢٠٢١) بەسەرپەرشتى پرۆفیسۆر (تینا سەلام)، سەرۆکایەتى بەشى مایکرۆبایۆلۆجی پزیشکی خولێکى لەبارەى (تاقیکردنەوەی هەستیاری) کردەوە، لە خولەکەدا فێرخوازان ڕاهێنانیان لەبارەى شێوازە جیاوازەکانى تاقیکردنەوەی هەستیاریی تاک کرد.
لەو چوارچێوەیەدا، فێرخوازان بەوردى هەنگاوەکانى چۆنیەتى ئەنجامدانى تاقیکردنەوەکانیان ئەنجامدا و، لە نزیکیشەوە مامۆستاى سەرپەرشتیار ڕێنوینى فێرخوازانى دەکرد تا بەوردى چارەسەرى گرفتەکان بکەن و بەشێوەیەکى پراکتیکى شارەزایی پەیدا بکەن، قوتابیەکان ڕاهێنانیان پێکراوە بە ڕێگایەک بۆ دەرزیکردنی ماددە جیاوازەکان بۆ ناو پێست بۆ تاقیکردنەوەی هەستیاریی تاکەکان بۆیان، ئەو ئەمە تاقیکردنەوەیە بەهەنگاوێکى گرنگ بۆ نەخۆش دادەنرێ، چونکە زۆر کەس بە زۆربەی ماددە بەکارهاتووەکان هەستیارن.
ئەم خولە بەشێکە لەهەوڵەکانی بەشی مایکرۆبیۆلۆجی پزیشکی بۆ ئامادەکردن پەرەپێدانى توانا زانستییەکانی فێرخوازان تا لەڕێگەیەوە ئاشناى پشکنینی هەستیاری ببن بۆ کارى داهاتویان لەبازارى کار سوودی لێوەربگرن.