بەبەشدارى سەرۆکى زانکۆى جیهان – هەولێر کۆبوونەوەی ئەنجومەنی کارگێڕى ئەمینداریەتى زانکۆکانی عەرەب بەڕێوەچوو
بەسەرپەرشتى پڕۆفیسۆر دکتۆر عمرو عزت سلامه ئەمیندارى گشتى یەکێتی زانکۆکانى وڵاتانى عەرەبى و، دکتۆر یعقوب عادل ناسرەدین سکرتێری گشتی ئەنجومەنی بەڕێوەبردنی زانکۆکانى وڵاتانى عەرەبى و، پرۆفیسۆر دکتۆر محەممەد ئەلهەی بەڕێوەبەری ئەنجومەنی کارگێڕی یەکێتی زانکۆکانى وڵاتانى عەرەبى و، بەئامادەبوونى پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆیی سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر و ئەندامی ئەنجومەنی کارگێڕی ئەنجومەنی زانکۆکانی عەرەب، یەکەمین کۆبوونەوەی ئەنجومەنی بەڕێوەبەریی ئەمینداریەتى زانکۆکانی عەرەب بەڕێوەچوو
لەو کۆبونەوەیەدا، کە ڕۆژى سێشەممە ڕێکەوتى (٦/١٢/٢٠٢١) لە هۆڵى کۆبونەوەکانى زانکۆى (شرق أوسط) لە عەمانى پایتەخت بەڕێوەچوو، گفتوگۆ لەبارەى کۆمەڵێک بابەتی گرنگ و هەنوکەیی کرا، لەو چوارچێوەیەشدا پڕۆفیسۆر دکتۆر عمرو عزت سلامه ئەمیندارى گشتى یەکێتی زانکۆکانى وڵاتانى عەرەبى دواى بەخێرهێنانى ئامادەبووان بەگرنگیەوە باسى لە کۆبونەوەکە کرد و ڕایگەیاند: لەم کۆبونەوەیەدا باس لە کۆمەڵێک بابەت دەکەین، کە پەیوەست بەدۆخى زانکۆکان.
لە بەشێکى دیکەى کۆبونەوەکەدا، تەوەرەکانى کۆبونەوەکەى خوێندەوە، کە چەند خاڵێکى گرنگى لەخۆگرتبوو، بۆ ئەو مەبەستە کۆبونەوەکە گفتوگۆى چڕى لەبارەى ئامانج و چالاکیەکانى سێیەمین کۆنفرانسی نێودەوڵەتی لەبارەی هۆشیاری ستراتیژی حکومڕانى کرد، کە ڕۆژانی دووشەممە و سێشەممە 6-7/12/ 2021 زانکۆى (شرق أوسط) بەڕێوەچوو، هەر لە کۆبونەوەکەدا بیروڕاى جیاواز لەبارەى چەند تەوەرێکى هاوبەشى زانکۆکانى وڵاتانى عەرەب خرایە بەرباس و، لەلایەن ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی ئەنجومەنی زانکۆکانی عەرەب گفتوگۆیان لەبارەوە کرا.
پرۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلۆیی یەکێکە لە ئەندامانی ئەنجومەنی کارگێڕی زانکۆکانی عەرەب، ئەوەش بەپێی نوسراوی فەرمی ژمارە 53 / 421 کە لە ڕێکەوتی 1 / 6 / 2021، لەلایەن نووسینگەی پرۆفیسۆر دکتۆر عەمر عیزەت سەلامە سکرتێری گشتی یەکێتی زانکۆکانی عەرەب ئاراستەى دکتۆر ئەمجد سابیر دەلۆیی سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر کرا.