فێرخوازانى بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس کارگەیەکى دروستکردنى خۆراک بەسەردەکەنەوە
لە چوارچێوەى سەردانە زانستیەکانى سەرۆکایەتى بەشى نیوتریشن و دایەتێتیکس لە زانکۆى جیهان-هەولێر، کە بۆ فێرخوازانى قۆناغە جیاکانى ڕێکى دەخات، ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (4/11/2021) بەسەرپەرشتى (دکتۆره سارە عمر سوار ) و، ماموستا (ياسين مامەند)، فێرخوازانى قۆناغى دووەم و سێیەم سەردانى کارگەى (family factor ) بۆ دروستکردنى خۆراک لە شارى هەولێر کرد.
لە میانەى ئەو سەردانە زانستیەدا، دواى ئەوەى بەگەرمى لەلایەن لێپرسراوانى دەستەکە بەگەرمى پێشوازییان لێکرا، ئینجا ڕونکردنەوەى پێویستیان لەبارەى پێکهاتەى تاقیگەکانیان و، ئەو پشکنینانەى لە بوارى هەستەوەرى، فیزیاى، کیمایی و میکرۆبەکان کە بۆ خواردنەکان ئەنجامى دەدەن پێشکەش بەفێرخوازانیان کرد، هەروەک باسى ئەو پشکنیانەشیان کرد کە بۆ خۆراک و کەلوپەلى دیکە لە بازار ئەنجامى دەدەن.
هەر لە میانەى ڕونکردنەوەکانیاندا، بۆ فێرخوازانى زانکۆى جیهان باسیان لە چۆنیەتى و شێوازى کارکردنیان بەتایبەت لە دەرکردنى بڕوانامە و کارئاسانیکردن بۆ کۆمپانیا ناوخۆییەکان کرد.
ئەم سەردانە زانستیە بەلایەنێکى گرنگى وانەکان دادەنرێت بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوونى فێرخوازان لەسەر سێکتەرە جیاوازەکانى کارکردنى نیوتریشن و دایەتێتیکس لە کوردستان.