فێرخوازانى بەشى زمانى ئینگلیزى بەشدارى لە وۆرکشۆپێکدا دەکەن
بۆ دەرخستنى تواناى فێرخوازان، سەرۆکایەتى بەشى زمانى ئینگلیزى لە زانکۆى جیهان بەچاودێرى مامۆستاى یاریدەدەر پۆڵا تەحسین سەرۆکى بەش، فێرخوازان وۆرکشۆپێکیان بەڕێوەبرد.
ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٣/١١/٢٠٢١) بەسەرپەرشتى مامۆستاى یاریدەدەر ڕەعد سابر ڕەئوف فێرخوازانى قۆناغى سێیەمى بەشى زمانى ئینگلیزى لە هۆڵى ئەکادیمیاى زانکۆ بەشداریان لە وۆرکشۆپێکدا کرد، کە تیایدا بەزمانى ئینگلیزى گفتوگۆیان لەسەر چەند بابەتێکى گرنگى ئابورى، سیاسى، ڕاگەیاندن و کۆمەڵایەتى ڕۆژەڤیان کرد.
لە وۆرکشۆپەکەدا، کە بەئامادەبوونى ژمارەیەک میوان و مامۆستاى زمانى ئینگلیزى ئەمریکى بەڕێوەچوو، فێرخوازان سەرکەوتووانە توانیان گوزارشت لە بابەتەکان بکەن و، توانا زانستى و لێهاتوویەکانیان بخەنەڕوو، ئەوەش بووە جێى سەرەنجى میوانانى ئامادەبوو.