فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن لە پیشانگەیەکدا تواناکانى نمایش دەکەن
بۆ دەرخستنى توانا و لێهاتووى فێرخوازان، سەرۆکایەتى بەشى ڕاگەیاندن لە زانکۆى جیهان-هەولێر پیشانگەیەکى بۆ فێرخوازان ڕێکخست.
ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٩/٢/٢٠٢٢) دکتۆر ئامانج عەلى عوسمان سەرۆکى بەشى ڕاگەیاندن، بەئامادەبونى مامۆستایانى بەشەکە، پیشانگەیەکى تایبەتى فێرخوازانى قۆناخى یەکەمى بەشى ڕاگەیاندنى کردەوە.
دواى بەسەرکردنەوەى پیشانگەکە، سەرۆکى بەشى ڕاگەیاندن ستایشى توانا و لێهاتویی فێرخوازانى کرد و، هانیدان بەردەوام بن و پەرەى زیاتر بەتواناکانیان لە بوارەکانى ڕاگەیاندن بدەن، دوپاتیشکردەوە سەرۆکایەتى بەشى ڕاگەیاندن پشتیوانى تەواوى توانا و بەهرەکانتان دەکات.
پیشانگەکە کۆمەڵێک پۆستەرى تایبەتى لە بوارەکانى ڕاگەیاندن و ئیتیکى ڕاگەیاندن و کەسایەتیە دیارەکانى بوارى ڕۆژنامەوانى و هونەرى کاریکاتێر و دیاردەی گێچەڵکردن لەڕێگەی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان و چەندین بابەتی دیکەی پەیوەندیدار بەمیدیاى لەخۆگرتبوو.