فێرخوازێکى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك شارێکى زیرەک دیزاین دەکەن
گروپێک لە فێرخوازێکى بەشى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك لە زانکۆى جیهان-هەولێر، لە چالاکیەکى زانستیدا شارێکى زیرەک دیزاین دەکەن.
گروپێک لە فێرخوازانى قۆناخى سێیەمى بەشى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك، کە پێکهاتوون لە (ئەیمەن ئەیوب، میتان نەجات، عەلى سوزک، هەڤاڵ قاسم، هۆزان قاسم، مالک فەتاح و ئەمیر خەلیل) شارێکى زیرەکیان بەتەواوى پێداویستیەکانى ناوى دیزاین کرد.
لە میانەى دیزاینکردنى شارەکەدا، فێرخوازان ڕەچاوى تەواوى لایەن و پێداویستیەکانى شارێکى مۆدێرنیان کردوە، بەتایبەت بەکارهێنانى وزەى خۆر بۆ دابینکردنى پێداویستیەکانى کارەباى شارەکە، هاوکات شەقامى شارە زیرەکەکەیان بەشێوەیەک دیزاین کردوە کە بەکەمترین وزەى کارەبا شەقامەکان ڕوناک بکرێنەوە.
هەر لە شارەکەدا، پارککردنى ئۆتۆمبێل بەشێوەیەک کۆنتڕۆڵکراوە، هەر شوێنێکى چۆڵ هەبێ ئۆتۆمبێل بەرەو ئەو شوێنانە ئاراستە دەکات بۆ پارککردنى، هاوکات لە شارەکەدا دانیشتوان ئاگادارى دۆخى هاتوچۆى بوارى فرۆکە و فرۆکەوانى دەبن، ئەوەش بەهۆى ئەو ڕادارانەى لە شارەکەدا دایناوە.
دروستکردنى خانوى زیرەک بەتەواوى پێداویستیە هەستیارەکان بۆ پاراستنى لایەنى ئاسایشى دانیشتوان و، دانانى ناو ناونیشانى نهێنى یەکێکى دیکەیە لە تایبەتمەندییەکانى دیزاینکردنى ئەو شارە، بەشێوەیەک ڕێگرى کراوە لە پیسبونى ژینگە و ئاو و بەفیڕۆنەدانى خاز و ئاو لە ڕێگەى کۆنتڕۆڵکردنى بەئامێرى تایبەت.
دیزاینکردنى ئەم شارە لەلایەن فێرخوازانى بەشى ئەندازياری پرۆگرامسازی وئينفۆرماتيك لە زانکۆى جیهان-هەولێر تواناى فێرخوازان پیشان دەدات لە دانان و دیزاینکردنى پڕۆژەى گەورە و گرنگ لە داهاتودا.