فێرخوازانى ئەندازیارى شارستانى پڕۆژیەکى نیشتەجێبون بەسەردەکەنەوە
سەرۆکایەتى بەشى ئەندازیارى شارستانى لە زانکۆى جیهان-هەولێر سەردانێکى مەیدانى بۆ فێرخوازانى قۆناخى چوارەمى بەشەکەیان ڕێکخست.
ڕۆژى چوارشەممە ڕێکەوتى (٩/٢/٢٠٢٢) بەسەرپەرشتى پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر کاوە عوسمان و، پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر دڵشاد خورشید، فێرخوازانى قۆناخى چوارەم پڕۆژەى (ماس ستى)یان بەسەرکردەوە.
مامۆستایانى سەرپەرشتیار و فێرخوازان بەگەرمى لەلایەن ئەندازیار بەختیار سەعد پێشوازى گەرمیان لێکرا، دواتر و لە میانەى بەسەرکردنەوەى پڕۆژەکەدا باسى دور و درێژى لەبارەى پڕۆژەکە پێشکەش بەفێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر کرد و وتى: پڕۆژەى ماس ستى چەندین یەکەى نیشتەجێبونى بەڕوبەرى جیا و نەخشەى جۆراوجۆر لەخۆگرتوە، پاشان باسى لە هەنگاوەکانى جێبەجێکردنى پڕۆژەکە و چۆنیەتى جێبەجێکردنى کرد، ڕونیشکردەوە پڕۆژەکە جگە لە یەکە نیشتەجێبونەکان، لەهەمانکاتدا کۆمەڵێک نوسینگەى بازرگانى لەخۆدەگرێ.
هاوکات لە میانەى بەسەرکردنەوەى پڕۆژەکەدا، فێرخوازان گفتوگۆیان لەبارەى چۆنیەتى دروستکردنى ڕێگەوبان و شەقامەکانى پڕۆژەکە لەگەڵ ئەندازیار بەختیار سەعد کرد و، ئەوەش وەڵامى سەرەنج و تێبینى مامۆستایانى سەرپەرشتیار و فێرخوازانى دایەوە.