فێرخوازانى بەشی زانستە دارایی و بانکییەکان گفتوگۆ لەبارەى سەرمایە دەکەن
گروپێک لە فێرخوازانى قۆناغى چوارەمى بەشی زانستە دارایی و بانکییەکان لە زانکۆى جیهان -هەولێر گفتوگۆیەکى زانستیان لەبارەى سەرمایە بەڕێوەبرد.
ڕۆژى دووشەممە ڕێکەوتى (٨/١١/٢٠٢١) لە هۆڵى ئەکادیمیاى زانکۆى جیهان، فێرخوازانى بەشى زانستە دارایی و بانکیەکان باسیان لە چۆنیەتى فراوانکردنی چەمکی زانستە دارایی و بانکییەکان بەدرێژى کرد.
بەشی یەکەمی گفتوگۆکە بریتی بوو لە ناساندنی بازاڕی سەرمایە وەک شوێنێک بۆ کڕیاران و فرۆشیاران بازرگانی بە ئاسانى (کڕین/فرۆشتن) (بەڵگە و پشک و هتد)، هەرچى بەشی دووەم تایبەت کرا بەباسکردنی جۆری دراوەکان و چۆنیەتی بازرگانیکردن و مامەڵەپێوەکردنیان لە بازاڕی سەرمایەدا کرد, بەشى سێیەمیش تەرخانکرا بۆ گفتوگۆکرددن لەسەر جۆرەکانى بازاڕ و سەرمایە.
لە هەرسێ تەوەرەکە، گفتوگۆکە کە لەلایەن فێرخوازان (مریەم موفق محى، ڕانیا سەباح مەهدى و ئیسراء محەمەد فەخرى) بەڕێوەبران، فێرخوازانى ئامادەبوو بەشدارییەکى کارایان کرد و، توانیان لە ڕێگەى زانیارییە ئاڵوگۆڕکراوەکان سەرخانى مەعریفیان زیاتر بکەن و, وردتر ئاشناى کارى داهاتوویان ببن، چونکە ئەم جۆرە بازاڕە گرنگى خۆى هەیە لەپایداربوونی پڕۆژەکانی لەهەموو جۆرەکان وەبەرهێنان.