سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر ستایشى فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن دەکات
لە بەرامبەر کار و بەرنامە بەردەوامەکانیان لە تەلەفزیۆن و ڕادیۆى جیهان، سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر سوپاسنامەیەک ئاراستەى فێرخوازانى بەشى ڕاگەیاندن دەکات.
ڕۆژى سێشەممە ڕێکەوتى (٨/١١/٢٠٢١) لەبەرامبەر هەوڵ و چالاکیە بەردەوامەکانیان لە زانکۆ، پڕۆفیسۆر دکتۆر ئەمجەد سابر دەلؤ سەرۆکى زانکۆى جیهان-هەولێر بەنوسراوێک سوپاس و پێزانینێک ئاراستەى فێرخوازانى قۆناغى دوەمى بەشى ڕاگەیاندن ڕفقە حەسەن حەیدەر و عوبێد بەشار دەکات.
ئەم دوو فێرخوازە، ماوەى دوو ساڵە بەپاڵپشتى مامۆستایانى بەشى ڕاگەیاندن و بەهاوکارى بەڕیوەبەرى ڕادیۆى و تەلەفزیۆنى جیهان بەشدارییەکى کارایان لە ڕوماڵکردنى کاروچالاکى و کۆنفرانسەکانى زانکۆى جیهان-هەولێر کردوە و، سەرکەوتوانە چەندین بەرنامەیان پێشکەش کردوە.