فێرخوازانى شیکاری کیمیایی پزیشکی لە نەخۆشخانەی پار ئاشناى نوێترین تەکنیکەکانى بایۆکیمستری دەکرێن
وەک بەشێک لە چالاکیە زانستیەکانى بەشەکەیان و، لە پێناو لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە ژینگەى کارکردن بەتایبەت لە بەکارهێنانى نوێترین تەکنیەکانى کارکردن لە بوارى بایۆکیمستری، سەرۆکایەتى بەشى شیکاری کیمیایی پزیشکی زانکۆی جیهان_هەولێر گەشتێکى زانستى بۆ فێرخوازان ڕێکخست.
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٨/١٢/٢٠٢٢) فێرخوازانى قۆناغی سێیەمی بەشی شیکاری کیمیایی پزیشکی زانکۆی جیهان_هەولێر بەگەشتێکى زانستى نەخۆشخانەی (پار)یان لە شاری هەولێر بەسەرکردەوە و، لە نزیکەوە ئاشناى نوێترین تەکنیکەکانی بایۆکیمستری و هیستۆپاسۆلۆجی و مایکرۆبایۆلۆجی و سیرۆلۆجی و فلیبۆتۆمی کران.
لەو چوارچێوەیەدا، ستافی پزیشکی نەخۆشخانەکە هاوڕێیەتى فێرخوازانیان کرد بۆ شیکردنەوە و ڕوونکردنەوەی تەواوی هەنگاوەکانی کارکردن لە هەموو بەشەکانی تاقیگەکان و شێوازی بەکارهێنانی کەرەستە پزیشکیەکان بە شێوازێکی زانستی و دروست.
هەر لە میانەى بەسەرکردنەوەى تاقیگە بەشە جیاکانى نەخۆشخانەکەدا، ستافی نەخۆشخانەکە وەڵامی پرسیارەکانی فێرخوازانیان دایەوە، کە سەرجەمیان تایبەت بوون بە شێوازی کارکردن بەتایبەت لەو ئامێر و تاقیگانەى، کە لە نەخۆشخانەکە بۆ پشکنین و دیاریکردنى نەخۆشیەکانى نەخۆش بەکاریان دەهێنن.