لە پێشبڕکێیەکى نێودەوڵەتی شانشینی سعودیەدا، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر فێرخوازان بەشدارى چەند وۆرکشۆپێک دەکەن
لە بەردەوامى چالاکیەکانیان لە میانەى بەڕێوەچوونى پێشبڕکێیەکى نێودەوڵەتى (جامی شوڕشگێڕانی ژەهراویبوونی عەرەبی) کە لە شانشینی سعودیە بەڕێوەدەچێ، فێرخوازانى بەشى بایۆمیدیکاڵ لە زانکۆی جیهان – هەولێر بەشدارى لە ژمارەیەک وۆرکشۆپى زانستى دەکەن.
لەو چوارچێوەیەدا و، بە سەرپەرشتی پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر مرزا هەمزە مورشیدی، لە ڕۆژانى ٥-٦/١٢/٢٠٢٢ بەشداریان لە سێ وۆرکشۆپ کرد، کە تایبەت بوون بەم بوارانە (توێژینەوەکانی کەیس لەسەر بنەمای ھاوشێوەکردن (SIM-shop) بۆ بەڕێوەبردنی باوترین حاڵەتە فریاگوزاریەکانی ژەهراویبوون، شێوازی چارەسەرکردن بۆ نەخۆشانی سەرخۆش. هەروەها زیرەکی دەستکرد لە ڕێڕەوێکی پیشەییدا).
ئەم وۆرکشۆپانە کۆمەڵێک بابەتى جۆراوجۆری تایبەت بەژەهراویبوونیان لەخۆگرتبوو، وەک سەرچاوە، بارودۆخی ژەهراویبوون، میکانیزمی ژەهراویبوون، هۆکارەکانی بەرزکردنەوەی ژەهراویبوون، توێژینەوە، چارەسەرکردن، ژەهراویبوونی ماددە هۆشبەرەکان، هۆکاری مردن و، ئاماری سەرەکی دەستکرد، ئەمانەش بوون بەدەرەفەتێک بۆ فراوانبونى ئاستى زانستى فێرخوازان و، چۆنیەتى مامەڵەکردن لەگەڵ بابەتى ژەهراویبون لە بوارى پزیشکیدا.
هاوتەریب لەگەڵ بەشداریکردن لەو وۆرکشۆپانە، شاندەکەى زانکۆى جیهان-هەولێر کۆمەڵێک دیدار و کۆبونەوەیان لەگەڵ نوێنەری ژمارەیەک زانکۆی عەرەبی ئەنجامدا، لەوانە زانکۆکانى (زانکۆی سلێمان ئەلراجی لە شانشینی سعودیە، زانکۆی شارقەى، ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی، زانکۆی جددە لە شانشینی سعودیە) لەمیانەى دیدار و کۆبونەوەکانیاندا نوێنەرى زانکۆکان خواستی خۆیان دەربڕی بۆ دروستکردنى پردى پەیوەندى زانستى و هاوکاریکردن لەگەڵ زانکۆی جیهان-هەولێر بەتایبەت لەڕووی ئاڵوگۆڕی زانستى، ئەنجامدانى توێژینەوەى هاوبەش، ئاڵوگۆڕی ستافى زانستى و ئەنجامدانی کۆنفرانسی هاوبەش.