فێرخوازێکی زانکۆی جیهان-هەولێر لە سەر ئاستی عێراق پلەی یەکەم لە پێشبڕکێیەکی وەرزشیدا بەدەست دەهێنێت
لە چوارچێوەى پێشبڕکێ وەرزشییەکانی بەرزکردنەوەی قورسایی بۆ ژنان و کچان، کە لەسەر ئاستی عێراق بەڕێوەچوو، فێرخوازێکی بەشی پەروەرەی جەستەیی و زانستییە وەرزشیەکان لە زانکۆی جیهان-هەولێر پلەی یەکەمی ئەو پێشبڕکێیەی بەدەستهێنا و بووە پاڵەوانی خولەکە.
لە ڕۆژانی (4٫5/11/2021) لە بەغدادی پایتەخت لە چوارچێوەی پشبڕکێیەکانی بەرزکردنەوەی قورسایی بۆ ژنان و کچان، کە لەلایەن یەکێتی عێراقی بۆ بەرزکردنەوەی قورسایی، بەهاوکاری وەزارەتی وەرزش و لاوان بۆ رێکخراو و دامەزاوە وەرزشییەکانی ژنان ڕێکخرابوو (ئۆشین موحسین عەزیز) فێرخوازی قۆناغی چوارەم لە بەشی پەروەردە جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەبەرزکردنەوەی قورسایی (75)کغم توانی ڕیکۆردی یاریەکە بشکێنیت و پلەی یەکامی یارییەکە بۆ خۆی ببات.