لە بەشى بایۆلۆجى زانکۆى جیهان تاقیکردنەوەى دژە تەنى ڤایرۆسى کۆرۆنا بەخۆراى دەکرێ
لە چوارچێوەى چالاکیە زانستیەکانى بەشى بایۆلۆجى لە زانکۆى جیهان-هەولێر، چالاکیەکى بۆ فێرخوازانى بەشەکەیان ڕێکخست، کە بەهۆیەوە فێرخوازان تاقیکردنەوەى دژە تەنى ڤایرۆسى کۆرۆنایان بۆ ژمارەیەک لە مامۆستایان و فێرخوازان ئەنجامدا.
ڕۆژى سێشەممە ڕێکەوتى (٦/٤/٢٠٢١) بەسەرپەرشتى هەریەک لە (دکتۆرە ئامینە سەباح مەحمود) سەرۆکى بەشى بایۆلۆجى و، (دکتۆر محسن حەمیدى عوبێد و، مامۆستاى یاریدەدەر (تانیا سەلام ساڵح)، فێرخوازانى قۆناغى چوارەمى بەشەکە تاقیکردنەوەیەکى پشکنینى دژە تەنى ڤایرۆسى کۆرۆنا (Covid-19) بۆ ژمارەیەک لە مامۆستایان و ستافى زانستى و، فێرخوازانى بەشەکەیان ئەنجامدا.
بەشى بایۆلۆجى جەخت لەسەر ئەوە دەکاتەوە، کە ئەم پشکنینە بەشێوەیەکى خۆرایی لە تاقیگەکانى زانکۆى جیهان ئەنجام دەدرێت، چونکە مەبەست لە کردنەوەى ئەو تاقیگەیە لەم ساڵى ئەکادیمیدا (٢٠٢٠-٢٠٢١) بۆ خزمەتکردنە بە تاکەکانى کۆمەڵگە، کە لەلایەن ژمارەیەک لە مامۆستایان و شارەزایانى خاوەن ئەزمون و پرۆفێشناڵ سەرپەرشتى دەکرێ.
ئەم چالاکیەش لە درێژەى ئەو چالاکی و پڕۆژە گرنگانە دێ، کە بڕیارە لە داهاتوودا پێشکەشى خەڵک و کۆمەڵگە بەگشتى بکەن.