فێرخوازانى زانکۆى جیهان ڕۆژى جیهانى وەرزش لە پێناو ئاشتى و پەرەپێدان بەرز ڕادەگرن
لە پێناو بەرزڕاگرتنى بانگەوازى نەتەوە يەكگرتوەكان بۆ ڕۆژى جیهانى وەرزش لە پێناو ئاشتى و پەرەپێدان، فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر بەدەم ئەو بانگەوازەوە دەچن و، بەشدارى چالاکییەکانى نەتەوەیەکگرتووەکان دەکەن.
ڕۆژى (٦)ى نيسانى هەموو سالێك لەلایەن نەتەوەیەکگرتوەکانەوە تەرخان کراوە بۆ ڕۆژى جیهانى وەرزش لە پێناو ئاشتى و پەرەپێدان، کە لەسەر ئاستى جیهان بەچالاکى جۆراوجۆر ساڵانە ئەو یادە بەرز ڕادەگیرێ، لە (زانکۆى جیهان-هەولێر)یش لەلايەن فێرخوازانى بەشى پەيوەندييە نێودەوڵەتيەكان و دیبلۆماسى ئەو ڕۆژە زيندوو كرايەوە.
لە ساڵى ڕابردوەوە بەهۆى بڵاوبوونەوەى ڤایرۆسى کۆرنا و بۆ خۆپاراستن لەو ڤایرۆسە، ڕێكخراوى نەتەوە يەكگرتوەكان پاڵپشتى خۆى بۆ زيندوكرنەوەى ڕۆژى نێودەوڵەتى وەرزش لە پێناو ئاشتى و پەرەپێدان لە ڕێگەى تۆڕە كۆمەڵايەتيەكان دووپات دەکاتەوە.
بەهەمان شێوە ئەمساڵیش بۆ خۆپاراستن لە ڤایرۆسى کۆرۆنا لە ڕێگەى بڵاوكردنەوەى وێنە و كۆمينت بۆ هاندانى ئاشتى و پەرەپێدان لەسەر ئاستى جیهان و, بە نوسينى ئەم هاشتاگە ( # تەنها _ پێكەوە # ) ئەو یادەى کردەوە، هەربۆیە فێرخوازانى بەشى پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و دیبلۆماسى لە ڕێگەى فەيسبووك و تويتەر و ئينستاگرامى خۆيان و بڵاوکردنەوەى هاشتاگێك بە ناونيشانى ( # تەنها – لەگەڵ – ئێمە و – زانكۆى جيهان#) بە هەردوو زمانى كوردى عەربى ئەو ڕۆژە جیهانیەیان زیندوکردەوە.