لە زانکۆى جیهان-هەولێر ڕێوڕەسمی تیروپشکی پاڵەوانێتیی تۆپی پێی بچوکراوە بۆ تیپى فێرخوازان لە نێوان بەشەکانی زانکۆ بەڕێوەچوو
بە ڕاسپاردەى و فەرمانى سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێر، ڕۆژی پێنجشەممە، ڕێکەوتی (22/1/2026)، بە سەرپەرشتیی سەرۆکایەتیی بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان و، بە ئامادەبوونی مامۆستایانی بەش و نوێنەری سەرجەم بەشە زانستییەکان، ڕێوڕەسمی تیروپشکی پاڵەوانێتیی تۆپی پێی بچوکراوە (خماسی) زانکۆ ئەنجام درا .
سەرەتا دکتۆر احمد عبدالعون سەرۆکی بەشی پەروەردەی جەستەیی زانستە وەرزشیەکان بە خێرهاتنێکی گەرمی نوێنەرانی بەشە زانستیەکانی کرد و، هیوای سەرکەوتنی لە خولەکە بۆ خواستن، وتیشى کردنەوەى ئەم خولە لەسەر ڕاسپاردەى سەرۆکایەتى زانکۆى جیهان-هەولێرە بۆ هاندان و پەرەپێدان بە گیان و بەهەرەى وەرزشى لە ناو فێرخوازان، ڕونیشیکردەوە ئەنجامدانی ئەم جۆرە چالاکییانە دەرفەتێکی باشە بۆ بەهێزکردنی پەیوەندیی نێوان بەشە جیاوازەکان و هاندانی فێرخوازان بۆ دەرخستنی تواناکانیان لە چالاکییە وەرزشییەکاندا.
دواتر لە لایەن لێژنەی ڕێکخەری خولەکە ڕێنمایی و یاساکانی پاڵەوانێتییەکە بۆ نوێنەرانى سەرجەم بەشە زانستیەکان ڕوون کرایەوە. لە کۆتاییدا، سەرۆکایەتیی بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان جەختی لەسەر بەردەوامیی ڕێکخستنی پاڵەوانێتیی زیاتر لە بوارە جیاوازەکانی وەرزشدا کردەوە. هاوکات نوێنەرانی بەشداربوو سوپاسی سەرۆکایەتیی بەشیان کرد بۆ ڕەخساندنی ئەم دەرفەتە و گرنگیدان بە چالاکییە وەرزشییەکان.
لە بەشى کۆتایی ڕێوڕەسمەکەدا، لەلایەن نوێنەرانى بەشە زانستیەکانەوە تیروپشکی بۆ یارییەکانى پاڵەوانێتیی تۆپی پێی لە نێوان تیپى فێرخوازانى بەشە زانستیەکانى زانکۆ ئەنجامدرا، واش بڕیارە لە ڕۆژانى داهاتودا لە یاریگەى زانکۆى جیهان-هەولێر یارییەکان بەپێى خشتەى دیاریکراو لە نێوان تیپى فێرخوازانى بەشە زانستیەکانى زانکۆ دەست پێ بکات.







