نیشتیمان و نه‌ته‌وه لە سمينارێکى بەشى یاسادا
لە درێژەى چالاکیەکانى بەشەکەیاندا، سەرۆکایەتى بەشى یاسا لە زانکۆى جیهان-هەولێر سمینارێکى بۆ (دیار سەیف دین حەمەد) فێرخواز لە بەشى یاسا بەڕێوەبرد.
ئەو سمینارە، کە ڕۆژى سێشەممە رێکەوتى (٢/٣/٢٠٢١) بەناونیشانى (نیشتیمان و نەتەوە) بەڕێوەچوو، ژمارەیەک لە مامۆستایان و فێرخوازان ئامادەیبوون، لەسەرەتادا فێرخواز پێناسەیەکى بۆ نەتەوە و پاشان نیشتیمان کرد، ئینجا باسى لە گرنگى نیشتیمان و نه‌ته‌وه کرد لە ژیانى مرۆڤدا.
لە بەشێکى دیکەى سمینارەکەیدا ووتى: نیشتیمان ئه‌و شوێنه‌یه که مرۆڤ تێیدا له دایک ده‌بێت و له‌سه‌ری ده‌ژی، به خوره‌وشتی به‌هره‌مه‌ند ده‌بێت، لەهەمانکاتدا تێیدا فێری خوێندن و نوسین و تێگه‌یشتن و پێگه‌یشتن ده‌بێت، بۆیە ئه‌رکی هه‌موو تاکێکه که پارێزگاری لێبکات به‌بێ جیاوازی نه‌ته‌وایه‌تی و نه‌ژاد و ره‌گه‌ز و ئاین.
سەبارەت بەنەتەوەش، ئەو فێرخوازە ووتى: نه‌ته‌وه ئه‌و پێکهاته‌یه که مرۆڤ قسه‌ى پێ ده‌کات، بۆیه ئه‌رکی سه‌ر شانی تاک به‌تاکی هەر نەتەوەیەک که پارێزگاری له نیشتیمان و نهتهوهکەى بکات.