فێرخوازانى بەشى یاسا لە دادگە ئامادەى دانیشتنێکى دادگەیی دەبن
بۆ لە نزیکەوە ئاگاداربوون لە بەڕێوەچوونى پڕۆسەکانى دادگە و ئاشنابوونى زیاتر بەکارى دادگەکان، سەرۆکایەتى بەشى یاسا سەردانێکى زانستى بۆ فێرخوازانى قۆناغى یەکەم ڕێکخست.
لەو سەردانەیاندا، کە ڕۆژی پێنج شەممە ڕێکەوتى (25/2/2021) بۆ دادگەی تێهەڵچونەوەی ناوچەى هەولێر بەڕەچاوکردنى خۆپاریزى لە ڤایرۆسى کۆرنا و ڕێنماییەکانى تەندروستى ڕێکخرابوو، فێرخوازان لە نزیکەوە چاودێرى چۆنیەتى بەڕێوەچوونى پرۆسەى دادگةيان كرد .
لە یەکەم وێستگەى سەردانەکەیاندا، فێرخوازان لە دادگەی باری کەسێتی و بەرایی و تاوانەکان ئامادەی دانیشتنی دادگە بوون، دواتر دادوەر (زرار مەحموود مراد هەرکى) دادوەرى تاوانەکان (3) ڕێگەی بە فێرخوازاندا بەشدارى دواين دادگايەکی یاسايي بن، کە تایبەت بوو بە دۆسیەی هەوڵی کوشتن.
هەر لە میانەى سەردانەکەیاندا ئاشناى بابەتە بنەڕەتەکانی یاسا، ئەخلاقی پیشەی پارێزەرى و داوا یاساییەکان کران، بۆ نموونە لەپابەندبوونی پارێزەر بەرامبەر بە خاوەندارییەتى و ناکۆکى، دادگە و دادوەرەکانی، ناوبانگ و سەربەخۆیی پارێزەر و دادوەرەکانی.