بەکارهێنانی ماددە هۆشبەرەکان و کەیسی بازرگانیکردن لە دادگەیەکى گریمانەیدا
لە درێژەى کاروچالاکییەکانى بەشى یاسا لە زانکۆى جیهان-هەولێر دادگایەکى گریمانەیی بۆ فێرخوازانى بەشەکەى لە زانکۆ بەڕێوەبرد.
لەو دادگا گریمانەیەدا، کە کۆمەڵێک فێرخوازى قۆناغی یەکەم بە هاوکاری خوێندکارانی قۆناغی سێیەم، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتى (2/3/2021) بەئامادەبوونی ژمارەیەک لە مامۆستایان و فێرخوازانى بەشی یاسا بەڕێوەچوو، دادگایەکە تایبەت بوو بە دادگایەکردنى دوو تۆمەتبار کە بەبەکارهێنان و بازرگانیکردن بەماددەى هۆشبەر تۆمەتبار کرابوون.
لە پرۆسەى دادگایکردنەکەدا، سەرجەم دیمەنەکانى دادگا لە دادوەر، پارێزەرى تۆمەتباران، داواکارى گشتى، تاوانبار، پاسەوان دەبینران، لە دادگاکەدا دواى خستنەڕووى بۆچوونى تەواوى لایەنەکان، سەرئەنجام دادوەر بڕیاریدا بە سزادانى هەردوو تۆمەتبارانى بەکارهێنان و ئەوى دیکەشیان بەبازرگانیکردن بەماددەى هۆشبەر بەسزاى جیاواز.