تیپی بەشی کارگێرى کار بەسەر تیپى تەندروستى کۆمەڵ سەرکەوتن
ڕۆژی سێ شەممە ڕێکەوتى (٢/٣/٢٠٢١) لە یاریگەى زانکۆی جیهان – هەولێر و، لە چوارچێوەى خولی تۆپى پێ بۆ فێرخوازانى بەشە زانستیەکانى زانکۆی جیهان- هەولێر، کە بەسەرپەرشتی بەشی پەروەردەی جەستەیی و زانستە وەرزشییەکان بەڕێوەدەچێت، یارییەکى بەهێز لە نێوان تیپى بەشى کارگێڕى کار و بەشى تەندروستى کۆمەڵ بەڕێوەچوو.
لە ئەنجامى یاریەکەدا، تیپى فێرخوازانى بەشى کارگێڕى کار بە (14) گوڵ بەرامبەر بەتەنها (١) گوڵ بەسەر تیپى فێرخوازانى بەشى تەندروستی کۆمەڵ سەرکەوتن، یارییەکەش بە خێرایی یاریزانان و پەرۆشییان بۆ تۆمارکردنی زۆرترین گۆڵ دیاری کرا.