چۆنیەتى خواستنى کتێب و سود وەرگرتن لە سەرچاوى زانستى
ڕۆژى پێنچ شەممە ڕێکەوتى (٣١/٣/٢٠٢٢) دکتۆر عومەر زوبێر سەرۆکى بەشى یاسا لە زانکۆى جیهان-هەولێر بەهاوڕێیەتى مامۆستاى یاریدەدەر اسماعیل ڕەسول لە کتێبخانەى زانکۆ فێرخوازانى بەشەکەى ئاشناى چۆنیەتى سود وەرگرتن لە سەرچاوەى زانستى کرد.
لەو چوارچێوەیەدا، سەرۆکى بەشى یاسا کورتەیەکى لەبارەى کتێبخانە و گرنگى کتێبخانە بۆ زانکۆ و فێرخوازان و مامۆستایان ڕونکردەوە، پاشان باسى لە چۆنیەتى گەڕان بەدواى سەرچاوەى زانستى بەپێى پسپۆڕییەکان کرد، بۆ ئەوەش هانى فێرخوازانیدا بۆ ئامادەکردنى توێژینەوەى دەرچون و ئەو ڕاپۆرتانەى مامۆستایان داواتان لێ دەکەن سەردانى کتێبخانە بکەن و بەپێى پێویستى زانیارى تێدا بەدەست بهێنن.
لە کۆتایى سەردانەکەیاندا، بەشى تایبەت بەتوێژینەوەى زانستى و نامەى ماستەر و تێزى دکتۆرا لەسەرجەم پسپۆڕییەکانیان بەسەرکردەوە، بۆ ئەو مەبەستەش سەرۆکى بەشى یاسا باسى لە گرنگى توێژینەوەى زانستى کرد بۆ گەشەپێدانى تواناى زانستى فێرخوازان و دواتریش بەرەوپێشبردنى کۆمەڵگە.