فێرخوازانی زانکۆى جیهان-هەولێر لە پۆڵندا پراکتیزەى وانەکانیان دەکەن
فێرخوازى زانکۆى جیهان-هەولێر لە زانكۆی وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان لە تاقیگەکانى ئەو زانکۆیە و، بەسەرپەرشتى مامۆستایانى پسپۆڕ بەردەوامن لە کۆرسەکانى خوێندن.
بۆ ئەو مەبەستە و فێرخوازان ڕەند شاکر مەحمود و، مهند قەیس عەبدوڵلا لە بەشى (ئەندازیارى تەلارسازى) زانکۆى جیهان-هەولێر لە پاڵ خوێندنى وانەکانیان لە کلاسەکانى زانکۆى وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان، لەهەمانکاتدا بەسەرپەرشتى هەریەک لە مامۆستایان بێتا جەی (Beata J) و، ئیزابلا میسکا (Izabela Myszka) لە بابەتى تایبەت بەچۆنیەتى دیزاینکردنى هونەرى (باخچە)ى گشتى سەردانى یەکێک لە باخچەکانى نزیک کۆلێژەکەیان کرد.
بۆ ئەو مەبەستەش، مامۆستایانى سەرپەرشتیار ڕونکردنەوەى پێویستى لەبارەى چۆنیەتى پراکتیزەکردنى وانەکان بۆ فێرخوازانى زانکۆى جیهان-هەولێر باسکرد، لەهەمانکاتدا گفتوگۆیان لەبارەى گرفتەکان و چۆنیەتى چارەسەرکردنیان کرد.
هاوکات فێرخوازان بشرى جەمال عەبدوڵلا و ئەحمەد لوقمان کەریم لە بەشى (بایۆمیدێکاڵ) زانکۆى جیهان-هەولێر ئەوانیش بەردەوامن لە کۆرسەکانى خوێندن و ڕاهێنان لە زانكۆی وارسۆ بۆ زانسته زیندووهكان.