زانکۆی جیهان-هەولێر لە ڕیزبەندی سایتەیشن لە وێبساینس (WoS) ڕیکۆردێکى نوێ تۆمار دەکات
بۆ جارێکى دیکە زانکۆی جیهان-هەولێر دەسکەوتێکى نوێى زانستى تۆمار دەکات و، ئەم دەسکەوتەش دەکاتە خەرمانێکی دیکەی سەر خەرمانە زانستیەکانى، لەو چوارچێوەیەدا و لە نوێترین ڕیزبەندى سایتەیشن لە وێب ساینس (WoS)، کە لە (١/٤/٢٠٢٢) بڵاوکراوەتەوە ڕێکۆردێکى نوێى تۆمار کرد.
بەپێى ئەو ڕیزبەندییە لە ماوەی 5 ساڵی ڕابردوودا (2017-2021) زانکۆى جیهان-هەولێر لە نێو زانکۆ تایبەتەکانى هەرێمی کوردستانی عێراق لە پلەی یەکەمدا هاتووە، هاوکات لەسەر ئاستى سەرجەم زانکۆ حکومى و تایبەتەکاندا پلەى چوارەمى بەدەستهێناوە، وەک لە ڕیزبەندییەکەدا هاتووە زانکۆى زانکۆی جیهان – هەولێر توانیویەتى (289) بەڵگەنامەی لە (WoS) تۆمار کراوە، بەوەش توانیویەتى (3279) ئیندێکس لە WoS کۆبکاتەوە.
هەر لەو ڕیزبەندییەدا ئەوە ڕونکراوەتەوە، لە ماوەی 5 ساڵی ڕابردوودا (2017-2021)، زانکۆی جیهان هەولێر (4) توێژینەوەى ڕەسەن و ئاستبەرز (Highly Cited Papers) لە 27 بوارى جیاواز پێشکەش بکات، لەگەڵ (2) پەیپەرى زۆر گرنگ (Hot Papers)، بەوەش زانکۆى جیهان-هەولێر توانى بگاتە زۆرترین فاکتەری کاریگەر کۆبکەنەوە و ئێچ- ئیندێکسێکی بگاتە (h-index) 20.
ئەو پێشەنگبونەى زانکۆى جیهان-هەولێر لە سایتەیشن لە وێب ساینس (WoS) ئەو ڕاستیە دوپات دەکاتەوە، کە زانکۆى جیهان-هەولێر و مامۆستاکانی توانایەکی زۆریان هەیە، ئاست و کواڵیتی توێژینەوەکانیان لە سەر ئاستی ستانداردە زانستییەکاندایە و، توانیویانە توێژینەوەکانیان لە باشترین گۆڤارە زانستییە جیهانیاکاندا بڵاو بکەنەوە و، زۆرترین فاکتەری کاریگەریان کۆ بکەنەوە.
سایتەیشن لە وێب ساینس (WoS) یەكێكە لەسەرچاوە سەرەكی و گرنگەکان بۆ گەڕان و بەدەستهێنانى زانیاری و هاوكاری زانستى بۆ فێرخوازانى خوێندنی باڵا و توێژەران و مامۆستایان، چونکە پەرتوك و توێژینەوەى زانستى و بڵاوكراوەی زانستی تێدا بڵاودەكرێتەوە، بۆ ساڵی 2021 لەسەر ئاستى عێراق (71) زانكۆ و کۆلێژە زانکۆى ناویان تۆمارکراوە، زانکۆى جیهان-هەولێر)یش وەک زانکۆیەکى پێشەنگ ناوى تۆمارکراوە.