گرنگترین چالاكیەكانی بەشی زمانی ئینگلیزی زانكۆی جیهان/ هەولێر بۆ ساڵی خوێندنی 2018 – 2019
زانکۆی جیهان-هەولێر هەر له ساتی دامەزراندنیەوە گرنگییەکی زۆری داوە بە قوتابیان و هاندانیان بۆ ئەنجامدانی چالاکی جۆراوجۆر لە ناوەوە و دەرەوەی زانکۆ. ئەمساڵیش وەک ساڵانی پێشو و لەسەر ڕاسپاردە و چاودێری تایبەتی سەرۆکی زانکۆ، زۆر چالاکی هەمەجۆر لە سەرانسەری زانکۆ ئەنجامدران و بەشی زمانی ئینگلیزیش بێبەش نەبو لە ئەنجامدانیان.
ئەمانەی خوارەوە ئەو چالاکییانەن کە بەشەکەمان پێی هەستا لە ساڵی خوێندنی ٢٠١٨-٢٠١٩:
1- ٧/٢/٢٠١٩ بەشداریكردنی چوار قوتابی قۆناغی دووەم لە گفتوگۆیەکی زانستی لە کەمپەسی زانکۆی نێودەوڵەتی تیشک.
٢-١٢/٢/٢٠١٩سەردانی قوتابیانی قۆناغی چوارەم بۆ قوتابخانەی بەریتانی نێودەوڵەتی لە کوردستان .
2- رۆژانی 1 و 3 / نیسانی 2019 هەردوو بەشی ئینگلیزی و وەرگێڕان هەڵسان بە ئەنجامدانی وۆرك شۆپێك بە ناونیشانی :
Developing Pragmatic BA Programs for Translation and English Departments
3- قوتابی لورانس مستەفا محمد، قوتابی قۆناغی دوەمی بەشی زمانی ئینگلیزی، کورتە چیرۆكێكی لە نووسینی خۆی بۆ قوتابیان و مامۆستایان نمایش كرد بە ناوی Valuable or Not
4- 16 / 4/ 2019 سەردانی قوتابیانی قۆناغی چوار بۆ پێشانگای تەکنەلۆجی HITEX
5- ٢٣/٤/٢٠١٩،سەردانیكردنی قوتابیانی قۆناغی یەکەم بۆ کۆمەڵگەی قوتابخانەی هەولێر 2